بەکارهێنانی ئامرازی دەستگەیشتنی خێرا
بۆ کردنەوەی ئەپێک، هەڵبژاردنی کەناڵێک، یان چالاککردنی ئینپووتێکی دەرەکی کە یەکێک لە دوگمەکانی ژمارەی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی بۆ تەرخان کراوە، ئەو دوگمەیە دابگرە و ڕایبگرە.
ڕێککردنی دەستگەیشتنی خێرا
  1. ئەپەکە بکەوە یان ئەو کەناڵە یان ئینپووتەی کە دەتەوێ تەرخانی بکەیت هەڵبژێرە.
  2. بۆ دیاریکردنی ژمارە، دوگمەی ئەو ژمارەی کە دەتەوێت (1~9) دایبگرە و ڕایبگرە.
  3. کاتێک پلیەنجەرەی تۆمارکردن هاتە ڕوو، بةلّىّ هەڵبژێرە.
ئەگەر دوگمەی ژمارەیەک کە پێشتر تەرخان کراوە بۆ کارێکی تر دابگریت و ڕابگریت، ئەو کارە ئەنجام دەدرێت.
بۆ بینینی ئەو ئایتمانەی کە دەتوانیت تۆماریان بکەیت، لە حاڵەتی بژاری دەستگەیشتنی خێرا دا ژمارەیەک هەڵبژێرە کە تەرخان نەکرێبیت بۆ هیچ کارێکی تر.
ئەگەر لەسەر حاڵەتێک بێت کە نەتوانیت دەستگەیشتنی خێرا چالاک بکەیت، هیچ کارێک ئەنجام نادرێت.
پشکنین و دەستکاریکردنی ئامرازی دەستگەیشتنی خێرا
دوگمەی ژمارەی 0 لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دابگرە و ڕایبگرە.
شاشەی دەستکاریکردنی دەستگەیشتنی خێرا دێتە ڕوو.
ئەگەر ژمارەیەک هەڵبژێریت کە پێشتر تەرخان کراوە، دەتوانیت تەرخانی پێشووی بسڕیتەوە.
ئەگەر ژمارەیەک هەڵبژێریت کە تەرخان نەکراوە، ئەو شتانەی کە دەتوانیت ژمارەکە تەرخان بکەیت بۆیان، نیشان دەدرێن.
شتێک کە ژمارەیەکی تری بۆ تەرخان کراوە بە نیشانەی تیک دیاری دەکرێت.