ناوەرٶکی هەڵگیراو لەسەر ئامێری USB (HDD دەرەکی، مێمۆری ستیکی USB) بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر TV پەخش دەکات، بەشێوەیەکی ئاسان و بێ کێشە پەخش دەکات.
بۆ گرێدان بە ئامێری USB

ئامێری هەڵگرتنی USB گرێدراو بە تێرمیناڵی USB IN ی TV یەوە.

دەکرێت ئامێری هەڵگرتنی USB گرێدراو دەستوبرد بەکاربهێنرێت.
بۆ لابردنی ئامێری USB

Q.MENU ئامێری USB

ئەو ئامێری هەڵگرتنەی USB دەسنیشان بکە کە دەتەوێت لایبەریت.
کاتێك پەیامێک دەبینیت کە ئامێری USB لێکراوەتەوە، ئامێرەکە لە TV جیابکەرەوە
هەر کە ئامێری USB دەسنیشانکرا بۆ لێکردنەوە، چیتر ناخوێنرێتەوە. ئامێری هەڵگرتنی USB لێبکەرەوە و دوبارە گرێی بدەرەوە.
بەکارهێنانی ئامێری هەڵگرتنی USB - هۆشداری
ئەگەر ئامێری هەڵگرتنی USB بەرنامەی ناسەرەوەی خۆکاری تێدابێت یان درایڤەری تایبەت بەخۆی بەکاربهێنێت، لەوانەیە کارنەکات.
لەوانەیە هەندێک ئامێری هەڵگرتنی USB کارنەکەن یان بە نادروستی کاربکەن.
تەنها ئەو ئامێری هەڵگرتنی USB یانە بەکاربهێنە کە بە Windows FAT32 یان سیستمی فایلی NTFS فۆرماتکراون.
سەبارەت بە USB HDD دەرەکی، پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە ئەم ئامێرانە بە ڤۆڵتیەیکی نرخێنراو بە کەمتر لە 5 ڤۆڵت و تەزوویەکی کەمتر لە 500 میللی ئەمپیر بەکاربهێنیت.
پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە میمۆری ستیکی USB بە توانای هەڵگرتنی 32 گێگابایت یان کەمتر هەروەها USB HDD بە توانای هەڵگرتنی 1 تێرابایت یان کەمتر بەکاربهێنیت.
ئەگەر خەسڵەتی پاشەکەوتی ووزەی USB HDD بەشێوەیەکی ڕیکوپێک کاری نەکرد، ئەوا کارەباکەی بکوژێنەرەوە و دوبارە دایبگیرسێنە. بۆ زانیاری زیاتر، بگەڕێرەوە بۆ نامیلکەی بەکارهێنەری USB HDD.
دەشێت دەیتا لە ئامێری هەڵگرتنی USB دا تێکبچێت، بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی کە فایلە گرنگەکانت لەسەر ئامێرەکانی تر پاشەکەوت کردووە. ئیدامەپێدانی دەیتا بەرپرسیارێتی بەکارهێنەرە و کۆمپانیای دروستکەر بەرپرسیارێتی لەدەستدانی دەیتا ناگرێتە ئەستۆ.