'پێزانینی جووڵە' چیە؟
دەتوانی بە ئیشارەکردن لە کامێرای تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵی بکەی.
دەتوانی ئامرازی 'پێزانینی جووڵە' بە کار بێنی بۆ کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، گۆڕینی کاناڵ و کەم و زۆر کردنی دەنگ.
دەتوانی ئامرازی 'پێزانینی جووڵە' بە کار بێنی بۆ کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، گۆڕینی کاناڵ و کەم و زۆر کردنی دەنگ.
ئامرازی 'پێزانینی جووڵە' تەنیا ئامرازێکە بۆ تماشاکردنی تەلەفزیۆن و لە کاتی بەکارهێنانی مێنووی هۆشمەند پشتیوانی ناکرێت، بۆ نموونە کاتێ کە ئامێری بێتەل وەسڵ دەکەیت، لەوانە بەرنامەکانی تەلەفزیۆن یان پۆرتەکانی USB.
وێنەی نیشاندراو رەنگە جیاواز بێت لە تەلەفزیۆنی تۆ.
چالاککردنی پێزانینی جووڵە (ئیشارەی ئەنگوست)
- کامێرای Smart TV ئامادە بکە بۆ بەکارهێنان. ئەگەر Smart TVـی تۆ کامێرای نیە، کامێرایەکی پەیوەندیی ڤیدیۆیی LG لەسەری دامەزرێنە. (بۆ زانیاریی زیاتر، نامیلکەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی هۆشمەندی LG یان نامیلکەی خاوەنی کامێرا بخوێنەوە.)
- کامێرا لە ماوەی 20 تا 30 چرکە پاش هەڵکردنی تەلەفزیۆن چالاک دەبێت.
- بزانە لە بەشی
گشتیناسەرەوەی جووڵەناسەرەوەی جووڵە لەسەر حاڵەتی 'هەڵکردن' دانراوە.
- لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن دا تماشای کامێرا بکە، دەستت نزیک بە ڕوومەتت بەرز بکەوە و لە حاڵێک دا کە ئەنگوستی ئیشارەت ڕاست گرتووە بۆ سەرەوە ئیشارە بکە. کۆنترۆڵکەری پێزانینی جووڵە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت دەردەکەوێت. (دەتوانیت لە بەشی
گشتیناسەرەوەی جووڵەدەستکاریکردنی گۆشەی کامێرا ڕادەی توانای کامێرا بۆ پێزانینی جووڵە چێک بکەیت.)
- بۆ هەڵبژاردنی فرمانێک، دەستت بۆ لای ڕاست یان چەپ تەکان بدە. بۆ هەڵکردنی فرمانەکە، ئەنگوستی ئیشارەت بنووشتێنەوە و پاشان ڕاستی بکەوە.
بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن و ناوچە، ڕەنگە ئەمە لە ژێر مێنووی "فەرمانەکانی دەنگ و جووڵە " دا ڕێک بکرێت.
لەم حاڵەتانەی خوارەوە دا ڕەنگە جووڵە تەشخیس نەدرێت:
- لە تاریکی یان ڕووناکیی زۆر دا (ڕووناکیی گونجاو: 50 لاکس - 600 لاکس)
- کاتێ کە کامێرا ناتوانێت دەستی تۆ بناسێتەوە لەبەر بوونی ڕووناکیی زۆر لە پشتسەری تۆ
- کاتێ کە کامێرا جووڵەی بێمەبەستی تۆ وەکوو فەرمانێک تەشخیس دەدات یان لە کاتی پێزانینی جووڵەیەک دا حەرەکەتێکی تر تەداخول دەکات.
- کاتێک کە تۆ لە کامێراکە زۆر نزیک یان زۆر دووریت (1.5 م تا 4.5 م)
- کاتێ کە بە هۆی ئەوەی کە دەسکێش یان بانداژ لە دەستت دا یە کامێرا ناتوانێت ئەنگوستەکانت بناسێت.
- کاتێ کە لە وەختی ناسینەوەی حەرەکەت دا دەستت لەبەر ڕوومەتت دا یە.
- کاتێ کە وێنەیەکی ئاڵۆز لە پشتەوەی دەستی تۆ دا یە یان پشتزەمینە هاوشێوەی دەستی تۆ یە.
- کاتێ کە حەرەکەتی کردنەوەی کۆنترۆڵکەر یان حەرەکەتی هەڵبژاردن زۆر هێواشە یان زۆر توندە.
- کاتێ کە تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ بدات لە شوێنی تۆ.
- کاتێ کە بە جێگەی ئەنگوستی ئیشارە ئەنگوستەکانی ترت بە کار بهێنیت.
لەم حاڵەتانەی خوارەوە دا ڕەنگە جووڵە تەشخیس نەدرێت:
- کاتێ کە لە بەشی
گشتیناسەرەوەی جووڵەناسەرەوەی جووڵە لەسەر حاڵەتی 'کوژاندنەوە' دانراوە
: لەسەر حاڵەتی 'هەڵکردن' دایبنە. - کاتێ کە مێنوویەکی تر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن نیشان دەدرێت
: مێنووەکە ببەستە و دووبارە حەرەکەتی خۆت ئەنجام بدە. - (لە ئەو مۆدێلانە دا کە کامێرای سەرخودیان هەیە) کاتێ کە کامێرای سەرخود داخراوە
: کامێرای سەرخود بکەوە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنیت.
لە حاڵێک دا کە دەستت مست کردووە و بەرزت کردووەتەوە، جمگەی ناوەڕاستی ئەنگوستی ئیشارەت نزیک بکەوە لە ناوەڕاستی لێوت. ئەمە فەرمانی بێدەنگ کردن جێبەجێ دەکات.
'پێزانینی جووڵە' تەنیا لە حاڵەتی تماشاکردنی تەلەفزیۆن و حاڵەتی پێدان (Input) دا چالاک دەبێت.
لە ئەوە ئامێرانە دا کە لە ڕێگەی پۆرتی USB یان پەیوەندیی بێتەل وەسڵ کراون بە تەلەفزیۆنەکە، ناکرێت لە ڕێگەی 'پێزانینی جووڵە'وە هەندێ لە ئامرازەکان بەکار بهێنیت.
ئەگەر چەند کەس پێکەوە بیانەوێت کاری ناسینەوەی حەرەکەت ئەنجام بدەن، کامێرا تەنیا یەکەم ئیشارە دەناسێت. ئەگەر دەتەوێ ئەو دەستت بۆ کارکردن بە کۆنترۆڵکەر بە کار بهێنیت، ئەم دەستەت دابخە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵکەر لەسەر شاشە لاچێت، ئینجا ئەو دەستەت بەرز بکەوە بۆ ئەوەی حەرەکەتەکەی بناسێت.
دڵنیا ببە کە دەستت زۆر خێرا نەجووڵینیت یان زۆر تەکان نەدەیت. لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی کە کامێرا باش کار نەکات. بەئارامی دەستت نزیک بکەوە لە ڕوومەتت.
ئەگەر ئامرازی پێزانینی جووڵە باش کار ناکات، دەستت دابخە و دووبارە بەرزی بکەوە.
ئەگەر ئەنگوستی ئیشارەت بە جۆرێک نووشتابێتەوە، ڕەنگە کامێرا نەیناسێتەوە، یان وەک ئەنگوستی نووشتاوە بیناسێت، و فرمانێک ئەنجام بدات.