[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.]
Time Machine Ready چیە؟
Time Machine Ready ئامرازێکە کە بە تۆ ڕێگە دەدات ئەو بەرنامە تۆمار بکەیت کە ئێستا تماشای دەکەیت یان دەتەوێت تماشای بکەیت.
تۆماکردنی خێرا دەسبەجێ ئەو بەرنامە تۆمار دەکا کە سەیری دەکەی.
  • بەهۆی DRM، واتە ئەو تێکنۆلۆژیا کە بۆ پاراستنی ناوەرۆک بە کار دەهێنرێت، ناتوانیت فیلمی تۆمارکراو لەسەر کۆمپیۆتر یان مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە. هەروەها ئەگەر سێرکتی ڤیدیۆی تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت ناتوانیت فیلمەکە پەخش بکەیتەوە.
تۆمارکردنی بەرنامەڕێژیکراو ئەو بەرنامە هەڵدەبژێرێ کە دەتەوێ یان کاتی تۆمارکردنی بەرنامەکە دیاری دەکا.
پەخش بەرنامە تۆمارکراوەکان پەخش دەکا.
[ئەم ئامرازه تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.] تۆ دەتوانی ئەو بەرنامە دیجیتاڵانە کە بە کابلی RF دەگوازرێنەوە تۆمار بکەیت.
ناتوانیت ئەو بەرنامانە تۆمار بکەیت کە زانیاریی کۆپیڕایت‌یان تێدا یە.
هەموو بەرنامە پەخشکراوەکان بەپێی کۆپیڕایت پارێزراون؛ پێش بەرهەمهێنان یان پەخشکردنی دووبارەی ئەم بەرنامانە ڕەنگە پێویست بێت لە خاوەنی کۆپیڕایت ئیجازە وەربگریت. ئەگەر بەکارهێنەرێک بەم ئامێرە دەنگ یان فیلم تۆمار بکات، پێویستە تۆمارەکان تەنیا بۆ ئیستفادەی تاکەکەسی بە کار بهێنێت. فرۆشتن، گواستنەوە، یان بەکرێدانی هەر بەرنامەیەکی تۆمارکراو کە کۆپیڕایتی هەبێت قەدەغەیە.
بۆ ئەوەی بتوانی ئامرازی Time Machine Ready بە کار بهێنیت، پێویستە ئامێرێکی خزنکردنی USB HDD بدەیت لە تەلەفزیۆنەکەت.
ناتوانی ئەو فیلمانە پەخش بکەیت کە لە مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن دا تۆمار کراون.
ئامڕازیTime Machine Ready تەنها بە سیگناڵی DTV پشتیوانی دەکرێت.
کەناڵەکانی DTV کە بە کۆدێکی AVS/AVS+ پەخش دەکرێن پشتیوانی ناکەن لە فرمانی Time Machine Ready.
ڕێککردنی ئامرازەکانی Time Machine Ready
OK ئاره‌زوومه‌نده‌كان
دەتوانی لە کاتی بەکارهێنانی ئامرازی Time Machine Ready دا ڕێکبەندەکان بگۆڕیت بۆ Time Machine Ready.
سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی بەرنامە تۆمارکراوەکان کاتێ کە ئامێری USB HDD پڕ دەبێ ئۆتۆماتیک تۆمارە کۆنەکان پاک دەکاتەوە بۆ ئەوەی جێگەی کافی هەبێ بۆ تۆمارە نوێکان.
تۆمارە پارێزراوەکان ئۆتۆماتیک پاک نابنەوە.
دەتوانی دەسکاریی ئەو تۆمارانە بکەیت کە لەسەر USB HDD هەڵدەگیرێن. بەرهەمهێنەر دەربارەی هەرجۆرە زیانێک کە بە تۆمارەکان دەگات بەرپرسیار نابێت چونکە بەڕێوەبردنی دەیتا ئەرکی خودی بەکارهێنەرە.
بەکارهێنانی ئامرازی 'تۆماکردنی خێرا'
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات یان هەندێ مۆدێل دا هەیە.]
بۆ دەسبەجێ تۆمارکردنی ئەو بەرنامە کە سەیری دەکەی، لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی OK فشار بدە و لەسەر میلی پێشوەچوون کە دێتە ڕوو دوگمەی تۆمار فشار بدە.
لە ماوەی تۆمارکردن دا دوگمەی تیڤی زیندوو دەگۆڕدرێت و دەبێت بە وەستانی تۆمارکردن.
Instant Recording
هەروەها دەتوانیت بە دوگمەی RECی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دەسبەجێ بەرنامە تۆمار بکەیت.
دەتوانی تا 3 کاتژمێر راستەوخۆ تۆمار بکەیت. بۆ گۆڕینی کاتی کۆتایی تۆمارکردن، دوگمەی 'بژاردەکانی وەستاندن' فشار بدە و بژاردەی 'گۆڕینی کاتی کۆتایی تۆمارکردن' هەڵبژێرە.
ماوەی ڕێگەدراو بۆ تۆمارکردنی بەرنامە بەسراوە بەوەی کە USB HDD ی تۆ چەندە جێگەی هەبێت.
ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا دوگمەی OK فشار بدەیت، زانیاریەکانی تۆمارکردن لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوەی شاشەکە نیشان دەدرێن.
لەوانەیە شێوازی کارکردنی دوگمەی OK لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بێت.
ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا بەزۆر تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، لەوانەیە بەرنامەکە خزن نەبێت. ژیرانەترین کار ئەوەیە کە بەرلە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، تۆمارکردن بوەستێنی و بزانی ئایا بەرنامەکە تۆمار بووە یان نە.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ڕەنگە هەندێ لە ئامرازەکان ناچالاک ببن.
ڕاگرتنی تۆمار کاتێک کە میلی پێشوەچوون نیشان دەدرێت، دوگمەی ڕاگرتنی تۆمار فشار بدە. یان دەتوانیت لەسەر میلی پێشوەچوون دا دوگمەی بژاردەکانی وەستاندن هەڵبژێریت یان دوگمەی REC ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدەیت و بەشی وەستانی تۆمارکردن هەڵبژێریت.
بۆ گۆڕینی کاتی کۆتایی تۆمارکردن کاتێ کە میلی پێشوەچوون نیشان دەدرێت، دوگمەی 'بژاردەکانی وەستاندن' هەڵبژێرە یان دوگمەی REC ی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و بەشی 'گۆڕینی کاتی کۆتایی تۆمارکردن' هەڵبژێرە.
  • لە بەشی 'گۆڕینی کاتی کۆتایی تۆمارکردن' دەتوانی ماوەی تۆمارکردن تا 5 کاتژمێر دیاری بکەیت.
بینینی بەرنامەی تەلەفزیۆنی تۆمارکراو
OK بەرنامەی تەلەفزیۆنی تۆمارکراو
ئەو تۆمارانە کە لەسەر USB HDD خزن دەکرێن مومکینە خراپ ببن.
پەخشکردن لەسەر کاتەپەخشی پێشوو درێژەی ئەو بەرنامە تۆمارکراوە پەخش دەکاتەوە کە پێشتر بەشێکیت تماشا کردووە.
پەخشکردن لە سەرەتاوە تۆماری هەڵبژێراو لە سەرەتاوە پەخش دەکاتەوە.
دەتوانی تا 300 بەرنامەی تۆمارکراو بخەیتە سەر 'بەرنامەی تەلەفزیۆنی تۆمارکراو'.
بەڕێوەبردنی بەرنامە تۆمارکراوەکان
OK بەرنامەی تەلەفزیۆنی تۆمارکراو تۆمارە هەڵبژێراوەکان دەسڕێتەوە
سڕینەوە تۆماری هەڵبژێراو دەسڕێتەوە.
پاراستن پێشگری دەکات لە سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی تۆماری هەڵبژێراو.
دەسنیشانکردنی هەموو / دەسنیشانکردنی هیچیەک هەموو تۆمارەکان دەسنیشان دەکات یان هیچیان دەسنیشان ناکات.
چوونەدەرەوە لە حاڵەتی دیاریکردن لە حاڵەتی هەڵبژاردن دەچێتە دەرەوە و دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی پێشوو.
کۆنترۆڵ کردنی شێوازی پەخشکردنی بەرنامە تۆمارکراوەکان
لە کاتی پەخشکردن دا، دوگمەی OK لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.
Playback Control
  1. لە کاتی پەخشکردنی وێنەکان ڕێکیان بکە
  2. تۆمارکردنەکان ببینە
  3. کلیپ خزن بکە / دووبارە پەخشی بکە
  4. دەسگرتن بە وزەوە
  5. بە شێوازی 3لا بیبینە (تەنیا لە ئەو مۆدێلانە دا نیشان دەدرێت کە پشتیوانی دەکەن لە 3لا)
  6. بژاردەی پەخشکردنەوەی تۆمارەکان ڕێک بکە
بەرنامەڕێژیکردن بۆ تۆمارکردن
ئەم ئامرازە ڕێگەت پێ دەدات کە لەو ڕۆژ و کاتە کە دیاریت کردووە بەرنامەیەک تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی دواتر تماشای بکەیت. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی OK فشار بدە و لەنێو میلی پێشوەچوون کە دێتە ڕوو لەسەر دیاریکردنی کات کرتە بکە.
Scheduled Recording
دیاریکردنی کاتی تۆمارکردن بەپێی بەرنامە دەتوانی بەرنامەیەک هەڵبژێریت بۆ ئەوەی 'وەبیرهێنەر' یان 'تۆمارکردنی بەرنامەڕێژیکراو' بکەوێتە کار.
تایمێری دەستی دەتوانی ڕۆژ و کات و کەناڵی بەرنامە هەڵبژێری بۆ ئەوەی 'وەبیرهێنەر' یان 'تۆمارکردنی بەرنامەڕێژیکراو' بکەوێتە کار.
لەوانەیە شێوازی کارکردنی دوگمەی OK لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بێت.
کاتێ کە هیچ ڕێنمایەکی بەرنامە نەبێت، تەنیا مێنووەکانی دیاریکردنی کات بە شێوەی دەستی نیشان دەدرێن.
ماوەی ئەو بەرنامە کە دەسنیشانی دەکەی بۆ تۆمارکردن پێویستە لانی‌کەم 2 خولەک بێ.
بۆ تێڕوانین یان گۆڕینی لیستی خشتە
OK لیستی خشتە
ئەمە ئامرازێکە کە دەتوانی بە کاری بێنی بۆ تێڕوانین، گۆڕین یان لابردنی ئەو کاتانە کە بۆ وەبیرهێنەر و تۆمارکردنی بەرنامەڕێژیکراو دیاری کراون.
Schedule List
لەوانەیە شێوازی کارکردنی دوگمەی OK لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بێت.
دەتوانی تا 30 بەرنامە بخەیتە سەر لیستی خشتە.
بۆ ڕێککردنی ئامێری خزنکردنی USB HDD بۆ Time Machine Ready
  1. هۆشدار دەربارەی بەکارهێنانی ئامێری USB HDD
  2. ئامێری USB HDD بدە لە ئەو پۆرتەی USB کە لە شان یان پشتی تەلەفزیۆنەکە دا یە.
ئامرازی Time Machine Ready پێویستی بە ئامرازێکی خزنکردنی USB هەیە کە هارد دیسک درایڤ (HDD)ی تێ دابێت.
چاک وایە ئامێرێکی USB HDD بە کار بهێنی کە جێگەی 40 گیگابایت تا 2 ترابایتی هەبێ.
بۆ لابردنی ئامێری USB HDD، بچۆ بەشی Q.MENU ئامێری USB. سەبر بکە هەتا پەیامی لابردنی ئامێری USB HDD نیشان دەدرێت، ئینجا دەری بهێنە.
ئەگەر ئامێرێکی USB HDD عەیبی هەبێ، لەوانەیە بەرنامەی Time Machine Ready بە شێوەی ئاسایی کار نەکات.
ئەگەر کابلی درێژکردنەوەی USB بە کار بهێنی، لەوانەیە تەلەفزیۆنەکەت ئامێری USB نەناسێت یان باش کار نەکات.