بۆ وەسڵکردنی DLNA
بۆ وەسڵکردنی تەلەفۆنی هۆشمەندی پەسەندکراو بۆ بەکارهێنانی DLNA
تەلەفزیۆن و تەلەفۆنی هۆشمەند دەبێ لەسەر یەک تۆڕ بن.
- دڵنیا ببە کە کە Wi-Fi لەسەر تەلەفۆنی هۆشمەند چالاک کرابێت.
- بەرنامەکە دامەزرێنە و ڕای بدە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت ناوەرۆک هاوبەش بکەیت.
- بەرنامەی "ناوەرۆکی تەلەفۆنی مۆبایلی من هاوبەش بکە" بکەرەوە.
- ئەو ناوەرۆکە هەڵبژێرە کە دەتەوێ هاوبەشی بکەیت (فیلم / مووزیک / وێنە).
- فایلی فیلم، مووزیک یان وێنە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لەسەر تەلەفزیۆنەکە پەخشی بکەیت.
- بەشی زێدەکردن بە لیستی پەخش هەڵبژێرە.
- ناوی مۆدێلی تەلەفزیۆن لەسەر ئەو ئامێرە هەڵبژێرە کە دەتەوێ لێیەوە ناوەرۆک پەخش بکەیت.
(ناوی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە لەسەر بەرچەسپی ئامێرەکە نووسراوە.) - پەخشی (
) فایلی هەڵبژێراو لەسەر تەلەفزیۆن نیشان دەدات.
بۆ وەسڵکردنی DLNA DMR (Digital Media Renderer)
ئەگەر سیستمی کارپێکردنی کۆمپیۆتری تۆ Windows 7 یان Windows 8 بێت یان ئامێری پەسەندکراو بۆ DLNA (وەکوو تەلەفۆنی مۆبایل) لە ڕێگەی تۆڕ وەسڵ کرابێت، دەتوانی مووزیک و فیلم و وێنە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت پەخش بکەیت بێ ئەوەی پێویستی بە دامەزراندنی بەرنامەیەکی جیا هەبێت.
- تەلەفزیۆنەکە و کۆمپیۆتەرەکە لەسەر یەک تۆڕ شێوەبەندی (کانفیگێر) بکە. کۆمپیۆترێک کە سیستمی کارپێکردنی Windows 7 یان Windows 8 لەسەری دامەزرابێت لەسەر تۆڕەکە ڕێک بخە.
- لەسەر ئەو فایلی مووزیک، فیلم یان وێنە کە دەتەوێ پەخشی بکەیت ڕاست کلیک بکە و ئامرازی "پەخشکردن لەدوورەوە"ی Windows 7 یان Windows 8 بە کار بهێنە.
بۆ زانیاری دەربارەی چۆنیەتی پەخشکردنی ناوەرۆکی سەر ئامێرێک وەک تەلەفۆنی مۆبایل، ڕێنمای بەکارهێنەری ئەو ئامێرە بخوێنەوە. - تەنانەت ئەگەر زیاتر لە یەک تەلەفزیۆن یان ئامێر وەسڵ کرابێت، ناوەرۆک تەنیا لەسەر یەک ئامێر پەخش دەکرێتەوە. بەپێی خێرایی تۆڕ ڕەنگە خێرایی پەخش جیاواز بێت.
بۆ وەسڵکردنی DLNA DMP (Digital Media Player)
ئەگەر کۆمپیۆترێک نەرمامرازی SmartShareTM لەسەری دامەزرابێت، دەتوانی لە ڕێگەی تۆڕی ناوماڵەوە وەسڵی بکەیت بە تەلەفزیۆنەکەت و فایلی مووزیک، فیلم و وێنە لەسەر تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە.
- تەلەفزیۆنەکە و کۆمپیۆتەرەکە لەسەر یەک تۆڕ شێوەبەندی (کانفیگێر) بکە. بۆ ئەوەی بتوانی خزمەتی
DLNA چالاک بکەیت پێویستە تەلەفزیۆنەکە و هەریەک لە ئامێرەکان لە ڕێگەی تەنیا یەک خاڵی دەسپێگەیشتن پەیوەند بکرێن. - بەرنامەی
SmartShareTM بۆ کۆمپیۆتر لە ماڵپەڕ وەربگرە و لەسەر کۆمپیۆترەکەت دایمەزرێنە. بەرلە دامەزراندن، هەموو بەرنامە چالاکەکان، لەوانە ئاگرەدیوار و دژەڤایروس، دابخە. - بۆ ئەوەی بتوانی فایلی هاوبەشکراو لەسەر تەلەفزیۆنی خۆت ببینی، پێویستە سێرڤێر هەڵ کرابێت.
بۆ زانیاریەکانی ماڵپەڕ، بچۆ بەشی
ڕێککردنەکان پشتیوانی زانیاریی بەرهەم / خزمەت.

بۆ زانیاری لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەی SmartShareTM ڕێنمای بەرنامەکە بخوێنەوە.
لە کاتی خراپ کارکردنی DLNA دا
ئەگەر ئامرازی DLNA باش کار ناکات، بزا ڕێککردنەکانی تۆڕەکەت دروستە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی 1080p لە ڕێگەی DLNA پێویستت بە خاڵێکی دەسپێگەیشتنی 5-GHz هەیە. خاڵی دەسپێگەیشتنی 2.4-GHz دەتوانێت ببێتە هۆی بافێرینگی لەسەریەک یان هەندێ کێشەی دیکە.
لە کاتی پەخشی فیلم لە شێوازی DLNA دا، لە فرەدەنگی (Multi Audio) و ژێرنووسی ناوخۆیی پشتیوانی ناکرێت.
ئەگەر لە شێوازی DLNA دا، زیاتر لە یەک تەلەفزیۆن درابێت لە یەک سێرڤێر، بەپێی شێوازی کارکردنی سێرڤێر لەوانەیە ناوەرۆکەکە پەخش نەکرێتەوە.
لە هەندێ ئامێری DLNA دا ڕەنگە ژێرنووس پشتیوانی نەکرێت.
جۆری فایلە پشتیوانیکراوەکان ڕەنگە بەپێی موحیتی سێرڤێری DLNA جیاواز بێت، تەنانەت بۆ جۆری ئەو فایلانەیش کە تەلەفزیۆن پشتیوانیان لێ دەکات.
هەبوونی ژمارەیەکی زۆر ژێرفۆڵدەر و فایل لە نێو یەک فۆڵدەر دا دەتوانێت ببێتە هۆی خراپ کارکردن.
زانیاریەکانی فایلی وەرگیراو لە سێرڤێری DLNA ڕەنگە بە شێوەی دروست نیشان نەدرێن.
لە کاتی بینینی ژێرنووسی فیلم لەسەر سێرڤێری DLNA ، چاک وایە بەرنامەی کۆمپیۆتری SmartShareTM بە کار بهێنیت.
ئەگەر فایلی ژێرنووس دواتر زێدە دەکرێت، فۆڵدری هاوبەشکراو بکوژێنەوە و ڕیسێتی بکە.
هەر فایلێکی DRM کە لەسەر سێرڤێری بەرنامەی SmartShareTM دانرابێت ناکرێ پەخش بکرێتەوە.
فایلی ڤیدیۆی ULTRA HD (3840 X 2160) کار ناکات.