دامەزراندنی بەرنامە بە شێوەی خۆکار
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن میزانکرندی خۆکار
خۆی بەرنامەکان میزان دەکات.
  1. ئەو وڵاتە هەڵبژێرە کە تەلەفزیۆنەکە لەوێ بە کار دەهێنرێت. ڕێککردنەکانی بەرنامە بەپێی ئەو وڵاتە کە هەڵیدەبژێری دەگۆڕرێت.
  2. دەست بکە بە میزانکردنی خۆکار
  3. ئەو سەرچاوەی پێدانە کە دەتەوێ هەڵبژێرە.
  4. لە ڕووی ڕێنماییەکانی سەر شاشە شێوازی میزانکردنی خۆکار دیاری بکە.
ئەگەر سەرچاوەی پێدان بە شێوەیەکی گونجاو نەدرابێت لە تەلەفزیۆنەکە، ڕەنگە کاری تۆمارکردنی بەرنامە جێبەجێ نەبێت.
میزانکردنی خۆکار تەنیا ئەو بەرنامانە دەدۆزێتەوە کە ئێستا پەخش دەکرێنەوە.
ئەگەر بەشی قوفڵکردنی سیستم چالاک کرابێت، پەنجەرەیەکی لاوەکی دێتە ڕوو و داوای تێپەڕوشە دەکات.
بژاردەی ڕێککردنی DTVی کابلی
کاتێ کە بە بەکارهێنانی ڕێکبەندی تەواو (FULL) دەگەڕیت بۆ بەرنامەکان، لەوانەیە گەڕان ماوەیەکی زۆری پێ بچێت.
بۆ ئەوەی بتوانیت خێرا و دروست بگەڕیت بۆ هەموو ئەو بەرنامانە کە هەن، پێویستە ئەم بەشانەی خوارەوە پڕ بکەیتەوە. ئەو بەشانە کە بەگشتی بە کار دەهێنرێن بە شێوەی "گریمانە" پڕ کراونەتەوە.
فرەکانس فرەکانسێکی دیاریکراو لەلایەن بەکارهێنەر داخڵ بکە.
سیمبۆڵ ڕەیت خێرایی ناردنی سیمبۆڵ بۆ بەرنامەیەک لەلایەن ئامێرێک وەکوو مۆدێم.
ڕێکخستن بارکردنی سیگناڵی دەنگ یان ڕەنگ لەسەر هەڵگر.
پێناسی تۆڕ پێناسێکی تایبەت کە بۆ هەر بەکارهێنەرێک دیاری دەکرێت.
فرەکانسی دەسپێک ڕێژەیەکی فرەکانسی دەسپێک کە لەلایەن بەکارهێنەر دیاری دەکرێت داخڵ بکە.
فرەکانسی کۆتایی ڕێژەیەکی فرەکانسی کۆتایی کە لەلایەن بەکارهێنەر دیاری دەکرێت داخڵ بکە.
بژاردەی ڕێککردنی سەتەلایت
سەتەلایت سەتەلایتی مەبەستی خۆت هەڵبژێرە.
فرەکانسی LNB [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.]
بڕی فرەکانس لە ئەمانە هەڵبژێرە: 9750 / 10600, 9750 / 10750, 9750, 10750,10600, 5150, MDU5, MDU4, MDU3, MDU2, MDU1.
ئەگەر تۆ 9750 / 10600, 9750 / 10750(MHz) هەڵبژێریت، تۆنی 22kHz ناچالاک دەکرێت. ئەگەر ناتوانیت بڕی فرەکانسی LNB لە نێو ئەم لیستە دا بدۆزیتەوە، بەشی "بەکارهێنەر" هەڵبژێرە و خۆت فرەکانسەکەی پێ بدە.
ترانسپۆندەر ئەو ترانسپۆندەرە هەڵبژێرە کە دەتەوێ بیکەیتەوە.
تۆنی 22kHz کاتێ کە سویچی تۆنی 22kHz بە کار دەهێنیت، A یان B هەڵبژێرە. ئەگەر تۆنی 22kHz بە کار بهێنیت، یونیکابل و جۆری مۆتۆڕ ناچالاک دەبن.
هێزی LNB بۆ چالاککردنی سەرچاوەی هێز بۆ LNB، بژاردەی 'هەڵکراو' هەڵبژێرە. ئەگەر بژاردەی 'کوژاو' هەڵبژێریت، بەشی 'جۆری مۆتۆڕ' ناچالاک دەکرێت.
DiSEqC کاتێ کە DiSEqC بە کار دەهێنیت، لە بەشی A~D / ToneA~B بژاردەیەک هەڵبژێرە. ئەگەر DiSEqC بە کار بهێنیت، بەشەکانی 'یونیکابل' و 'جۆری مۆتۆڕ' ناچالاک دەبن.
ڕێککردنی یونیکابل بۆ بەکارهێنانی یونیکابل بژاردەی 'هەڵکراو' هەڵبژێرە و لە مێنووی 'ڕێککردنی یونیکابل' دا یونیکابل ڕێک بکە. کاتێ کە یونیکابل چالاک کرابێت، بەشەکانی تۆنی 22kHz و DiSEqC و جۆری مۆتۆڕ ناچالاک دەبن.
جۆری مۆتۆڕ بۆ بەکارهێنانی مۆتۆڕ بژاردەی 'جۆری مۆتۆڕ' هەڵبژێرە و لە مێنووی 'ڕێککردنی مۆتۆڕ' دا مۆتۆڕ ڕێک بکە. کاتێ کە مۆتۆڕ چالاک کرابێت، بەشەکانی تۆنی 22kHz و DiSEqC و یونیکابل ناچالاک دەبن.
ئەگەر سەتەلایتەکە لەسەر ئەوانی تر ڕێک بکەیت، پێویستە بچیتە بەشی 'میزانکردنی دەستی' یان 'دەستکاریکردنی ترانسپۆندەر' و ترانسپۆندەرێک زێدە بکەیت.
کاتێ کە بەشەکانی تۆنی 22kHz و DiSEqC هەڵدەبژێریت، پێویستە لە هەمان شوێن کە لەسەر OSD نیشان دەدرێت وەسڵیان بکەیت.
ئەگەر تۆ سەتەلایتێک بسڕیتەوە، هەموو ئەو بەرنامانە کە لەو سەتەلایتە دا خزن کراون دەسڕدرێنەوە.
بژاردەی ڕێککردنی مۆتۆڕ
باری سووڕاندن باری سووڕاندنی مۆتۆڕ دیاری بکە.
شێوازی سووڕاندن. دوو شێوازی سووڕاندن هەن : پلەپلە و بەردەوام.
  • پلەپلە : مۆتۆڕ بەپێی ئەو بڕە کە تۆ پێی دەدەیت دەسووڕێت (لە 1 تا 128).
  • بەردەوام : مۆتۆڕ بەردەوام دەسووڕێت تا کاتێ کە تۆ دوگمەی 'وەستان' فشار دەدەیت.
TPی ئەزموونی ئەو 'TPی ئەزموونی'ـە هەڵبژێرە کە دەتەوێت مێزانی بکەیت.
سنوور دیاری بکە ئاراستەی سووڕانی مۆتۆڕ بەرەو لای ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا دیاری بکە بۆ ئەوەی مۆتۆڕەکە تەنیا لەو ئاراستە دا کە دیاری کراوە بسووڕێت.
  • هەڵکراو : دەتوانیت بە هەڵبژاردنی ئاراستەی ڕۆژئاوا یان ڕۆژهەڵات مەودای سووڕانی مۆتۆڕ سنووردار بکەیت.
  • کوژاو : دەتوانیت ئەو سنوورە کە داتناوە لاببەیت.
بچۆ سەر سیفر تۆ دەتوانی مۆتۆڕەکە ببەیتە سەر سیفر.
خزنکردن دەتوانیت ئاراستەی ئێستای سووڕانی مۆتۆڕ خزن بکەیت.
ڕێککردنی DTVی کابلی
[ئەگەر حاڵەتی بەرنامە لەسەر 'کابل' ڕێک کرابێت]
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن ڕێککردنی DTVی کابلی
ئۆپێراتۆری خزمەت ئۆپێراتۆری خزمەت دیاری بکە.
کاتێ کە ئۆپێراتۆری خزمەت دەگۆڕیت، ئەو بەرنامانە کە خزن کراون دەسڕدرێنەوە و 'میزانکردنی خۆکار' دەست پێ دەکات.
بەڕۆژکردنی خۆکاری بەرنامە
  • هەڵکراو : دەتوانی زانیاریی هەموو ئەو بەرنامانە کە دەکرێ بەڕۆژ بکرێن بەڕۆژ بکەیت، لەوانە ئەو بەرنامە کە ئێستا سەیری دەکەیت.
  • کوژاو : دەتوانی تەنیا زانیاریی ئەو بەرنامە کە ئێستا سەیری دەکەیت بەڕۆژ بکەیت.
ئەو شتانەی کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە مێنووی 'ئۆپێراتۆری خزمەت' دا هەڵیبژێرێت، بەپێی ژمارەی ئەو ئۆپێراتۆری خزمەتانە کە هەر وڵاتێک دەتوانێت پشتیوانی بکات جیاوازن.
ئەگەر ژمارەی ئۆپێراتۆری خزمەتی پشتیوانیکراو بۆ هەر وڵاتێک 1 بێت، ئامرازی پەیوەندیدار ناچالاک دەبێت.
ڕێککردنی سەتەلایت
[ئەگەر حاڵەتی بەرنامە لەسەر سەتەلایت ڕێک کرابێت]
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن ڕێککردنی سەتەلایت
دەتوانی ئەو سەتەلایتە کە دەتەوێت زێدە بکەیت / بسڕیتەوە / ڕێک بکەیت.
بەڕۆژکردنی لیستی بەرنامەی سەتەلایت
[ئەگەر حاڵەتی بەرنامە لەسەر سەتەلایت ڕێک کرابێت]
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن بەڕۆژکردنی لیستی بەرنامە
بەپێی بارودۆخی ئەو وڵاتە کە لەوێ بەرنامە پەخش دەکرێت و بەپێی سەتەلایت لیستی بەرنامەکان بەڕۆژ دەکات.
هەمیشە کاتێ کە تەلەفزیۆن دەکوژێتەوە لیستی بەرنامە بەڕۆژ دەکات. دوای بەڕۆژکردن، لەوانەیە لیستی بەرنامە بگۆڕدرێت. ئەگەر ناتەوێت، بژاردەی 'کوژاو' هەڵبژێرە.
دەستکاریکردنی ترانسپۆندەر
[ئەگەر حاڵەتی بەرنامە لەسەر سەتەلایت ڕێک کرابێت]
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن دەستکاریکردنی ترانسپۆندەر
تۆ دەتوانی ترانسپۆندەرێک زێدە بکەیت/بگۆڕیت/لاببەیت.
بۆ بەکارهێنانی 'سازاندنی دەستی'
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن سازاندنی دەستی
بەرنامەکە بە شێوەی دەستی دەگۆڕێت و دەرەنجامەکان پاشەکەوت دەکات.
لە پەخشی دیجیتاڵ دا، دەکرێ هێزی سیگناڵ و کوالیتیی سیگناڵ چێک بکەیت.
هەروەها دەتوانی فرەکانس (kHz) و پانتای باند بگۆڕیت.
بۆ دەستکاریکردنی بەرنامە
This is the Home button on the Magic remote control. ڕێککردنەکان دامەزراندن دەستکاریکردنی بەرنامە
بەرنامە پاشەکەوتکراوەکان دەستکاری دەکات.
بەرنامەی هەڵبژێراو وەکوو بەرنامەی دڵخواز دیاری بکە، بلۆک یان ئازاد بکە، بیپەڕێنە و هتد.