لەبارەی زانیاریی CI
ڕێککردنەکان دامەزراندن زانیاریی CI
- ئەم ئامرازە توانایی ئەوە بە تۆ دەدات کە هەندێ بەرنامەی ڕەمزکراو (واتە بەرنامەی پارەیی) تماشا بکەیت.
- ئەگەر تۆ مۆدوولی CI لاببەیت، ناتوانیت بەرنامە پارەییەکان تماشا بکەیت.
- بەپێی بارودۆخی پەخشکردنی بەرنامە لە وڵاتی تۆ ڕەنگە ئامرازەکانی CI (Common Interface) کار نەکەن.
- کاتێکە مۆدوولەکە دەخەیتە نێو درزی CI، دەتوانیت بچیتە سەر مێنووی مۆدوول.
- بۆ کڕینی مۆدوول و کارتی هۆشمەند، پەیوەندی بکە بە فرۆشیاری خۆت.
- کاتێکە دوای تێخستنی مۆدوولی CI تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت، ڕەنگە لە کەناڵ یان بەرنامەی ڕەمزکراو دا هیچ ڤیدیۆ یان دەنگێک پەخش نەبێتەوە. لەوانەیە کارتی هۆشمەند لەگەڵ مۆدوولی CI دا نەسازێت.
- کاتێ کە CAM (مۆدوولی دەسپێگەیشتنی بەمەرج) بە کار دەهێنیت، دڵنیا ببە کە ئەو مۆدوولە هەموو مەرجەکانی DVB-CI یان CI plusی هەبێت.
- خراپ بەکارهێنانی مۆدوولی CAM (مۆدوولی دەسپێگەیشتنی بەمەرج) دەتوانێت ببێتە هۆی باشنەبوونی وێنەی پەخشکراو.
- [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.] ئەگەر دوای وەسڵکردنی CI+ CAM هیچ ڤیدیۆ یان دەنگێک پەخش نەکرایەوە، تکایە پەیوەندی بکە بە ئۆپێراتۆری خزمەتی تەلەفزیۆنی زەمینی / کابلی /سەتەلایت.