دروستکردنی حیسابی LG
لە بەڕێوەبردنی ئەژمێر دا، دەتوانیت ئادرسی ئیمەیلی خۆت بە کار بهێنیت بۆ دروستکردنی حیسابێکی نوێی LG.
-
لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی
فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە
هەڵبژێرە.
-
ئەمە هەڵبژێرە:
گشتی بەڕێوەبردنی ئەژمێر.
- ئەمە هەڵبژێرە: دروستکردنی ئەژمێر. مەرجەکانی بەکارهێنانی خزمەت بخوێنەوە و قەبووڵیان بکە.
- پێناس و تێپەڕوشەی پێ بدە. پێناسی تۆ دەبێ ئادرسی ئیمەیلەکەت بێت.
- ڕۆژی لەدایکبوونتی پێ بدە.
- باشە هەڵبژێرە. بچۆ نێو ئیمەیلەکەت بۆ ئەوەی ئادرسی ئیمەیلەکەت بسەلمێنیت. بەرلەوەی کاتی بەسەربچێت، ئیمەیلەکەت بسەلمێنە.
- بە حیسابی نوێت بچۆ ناوەوە و دەست بکە بە بەکارهێنانی خزمەتەکان.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
بۆ دروستکردنی حیساب پێویستە پەیوەست بیت بە ئینتەرنێت.
زانیاریە پێویستەکان ڕەنگە بەپێی وڵات جیاواز بن.
ئەو پێناسانەی کە ئێستا هەتە و ئادرسی ئیمەیل بە کار ناهێنن، دەکرێ بکرێن بە ئادرسی ئیمەیلی تۆ.
بەپێی تەمەنت ڕەنگە بەکارهێنانی ئەم خزمەتە بۆ تۆ سنووردار بکرێت.
بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تایبەت بەم فرمانە، بەشی دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لەنێو رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.