بەکارهێنانی ئەپەکان خێرا و ئاسان بە کەڵکوەرگرتن لە ئامرازی دەستپێگەیشتنی خێرا
بۆ کردنەوەی ئەپێک یان چالاک کردنی پێدراوێکی دەرەکی کە ژمارەیەکی بۆ دیاری کراوە، دوگمەی ئەو ژمارەیە لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.
ڕێککردنی دەستپێگەیشتنی خێرا
- ئەو ئەپەی کە دەتەوێت تۆماری بکەیت بکەوە یان پێدراوێکی دەرەکی هەڵبژێرە.
- بۆ دیاریکردن ژمارە، دوگمەی ئەو ژمارەی کە دەتەوێت (~) فشاری بدە و ڕایبگرە.
- کاتێک پەنجەرەی تۆمارکردن هاتە ڕوو، بەڵێ هەڵبژێرە.
ئەگەر دوگمەی ژمارەیەک کە پێشتر تەرخان کراوە بۆ کارێکی تر فشار بدەیت و ڕابگریت، ئەو کارە ئەنجام دەدرێت.
بۆ بینینی ئەو ئایتمانەی کە دەتوانیت تۆماریان بکەیت، لە حاڵەتی بژاری دەستپێگەیشتنی خێرا دا ژمارەیەک هەڵبژێرە کە تەرخان نەکرێبیت بۆ هیچ کارێکی تر.
ئەگەر لەسەر حاڵەتێک بێت کە نەتوانیت دەستپێگەیشتنی خێرا چالاک بکەیت، هیچ کارێک ئەنجام نادرێت.
ئەگەر ئەپێکی تەخانکراو بۆ ژمارەیەک لەسەر ئامێرەکەت بسڕیتەوە، تۆماری دەستپێگەیشتنی خێرایش پاک دەکرێتەوە.
دەتوانیت کەناڵەکانی Live TV زێدە بکەیت.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
پشکنین و دەستکاریکردنی ئامرازی دەستپێگەیشتنی خێرا
دوگمەی ژمارەی لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و ڕایبگرە.
شاشەی دەستکاریکردنی دەستپێگەیشتنی خێرا دێتە ڕوو.
شاشەی دەستکاریکردنی دەستپێگەیشتنی خێرا دێتە ڕوو.
- ئەگەر ژمارەیەک هەڵبژێریت کە پێشتر تەرخان کراوە، دەتوانیت تەرخانی پێشووی بسڕیتەوە.
- ئەگەر ژمارەیەک هەڵبژێریت کە تەرخان نەکراوە، ئەو شتانەی کە دەتوانیت ژمارەکە تەرخان بکەیت بۆیان، نیشان دەدرێن.
- شتێک کە ژمارەیەکی تری بۆ تەرخان کراوە بە نیشانەی تیک دیاری دەکرێت.
- دەتوانیت ڕێنماییەکی کورت لەبارەی ئەم ئامرازە ببینیت.