بەکاربردنی ماوسی USBی تەلدار/ بێتەل
ماوسەکەت بدە لە پۆرتی USB. بەکاری بهێنە بۆ جووڵاندنی نیشاندەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن و هەڵبژاردنی ئەو مێنووە کە دەتەوێت.
دوگمەی ڕاست و دوگمە تایبەتەکانی سەر ماوسەکە کار ناکەن.
لە کاتی بەکارهێنانی ماوس یان تەختەکلیلی USBی بێتەل دا ڕەنگە مەودا یان چۆنیەتیی پەیوەندیی بێتەل کاریگەری دابنێت لەسەر کوالیتیی بەکارهێنانی.
بەکاربردنی تەختەکلیلی USBی تەلدار/ بێتەل
تەختەکلیلەکەت بدە لە پۆرتی USB. دەتوانیت بە تەختەکلیلی پەیوەستکراو تێکست بنووسیت.
لە هەندێ لە شاشەکان دا ناتوانیت تێکست بنووسیت.
وا رێنمایی دەکرێت کە لەگەڵ بەرهەمێک بەکاربهێندرێت کە بۆ سازبوون لەگەل بەرهەمەکانی LG تاقیکرابێتەوە.
LOGITECH K360، LOGITECH K400، LOGITECH K750، LG Electronics MKS-1200
دەتوانی بە فشاردانی کلیلی گۆڕینی زمان یان کلیلی Altـی لای ڕاستی تەختەکلیل، زمانی نووسین بگۆڕیت، و هەروەها دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەی Ctrl و دوگمەی Space پێکەوە، زمانی نووسین بیگۆڕیت.
لە کاتی بەکارهێنانی تەختەکلیلی USBی بێتەل دا ڕەنگە مەودا یان شوێنی پەیوەندیی بێتەل کاریگەری دابنێت لەسەر کوالیتیی بەکارهێنانی.
بۆ نووسینی تێکست لەنێو خانەی تێکست، تەختەکلیلی سەر شاشە کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت یان تەختەکلیلی USB بە کار بهێنە.