بەکاربردنی ئامرازی پەخشی راستەوخۆ
لەرێگەی ئەم ئامرازە دەتوانیت ئەو بەرنامانەی کە لەئێستادا سەیریان دەکەیت لەسەر USB HDD پاشەکەوت بکەیت، تا دواتر بتوانیت دووبارە ئەو بەشانە ببینیت کە لە کاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن دا لە دەستت داوە. ئەگەر بۆ چەن ساتێک بچیتە دەرەوە، ئەم ئامرازە توانای ئەوەت پێ دەدات لەو ئەو شوێنەوە کە پێشتر دیوتە درێژە بدەیت بە تەماشاکردن.
- HDDی دەرەکی بدە لە پۆرتی USB.
- لە گۆشەی چەپی شاشەکە دا دوگمەی دەستپێكردنی LIVE PLAYBACK فشار بدە.
-
لە میانەی سەیرکردنی پەخشی زیندوودا، بە نیشاندەر ، بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە هەروەها دەتوانیت دوگمەی
/
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکەت فشار بدەیت.
لەسەر میلەی پێشوەچوون شوێنی خوازراو هەڵبژێرە.
ئەگەر دوو یان چەند USB HDD دراون لە تەلەفزیۆنەکە، یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئامرازی Live Playback بە کاری بهێنێت.
ناتوانیت درایڤی فلاشی USB بە کار بهێنیت. هارد دیسکێکی USB کە 80 گیگابایت یان زیاتر جێگەی هەبێت بدە لە تەلەفزیۆنەکە.
لەو کاتەی ئامێری پاشەکەوتکردنی USB HDD، لەوانەیە Live Playback باش کار نەکات. بۆ بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback پێویستت بە USB HDDـەک کە لە 2.3 گێگا بایت جێگەی زیاتربێت.
دەکرێ لە حاڵەتی پەخشی ئانالۆگ یان دیجیتاڵ و لە حاڵەتی Input دا بە کاری بهێنیت.
بەڵام، ناتوانیت لە کاتی گوێگرتن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا ئەم بژاردەیە بە کار بهێنیت.
(ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
(ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
لەو ئەو کەناڵانە دا کە دراون لە COMPONENT IN و HDMI IN پشتیوانی ناکرێت لە Live Playback.
(پۆرتی COMPONENT IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
(پۆرتی COMPONENT IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
بە بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback، دەتوانیت هەتا دوو کاتژمێر بەرنامە پەخش بکەیتەوە، ئەمەیش بەسراوە بەوەی کە USB HDD چەندە جێگەی مابێت.
ئەم ماوە ڕەنگە بەپێی ناوچەی ئێوە جیاواز بێت.
ئەو فیلمانە کە بە شێوازی Live Playback هەڵدەگیررێن، ئەگەر تۆماریان نەکەیت و تەلەفزیۆنەکە بکوژێنیتەوە، دەسڕدرێنەوە.
لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر ئامرازی Live Playback بۆ کەناڵێکی ئانالۆگ بە کار بهێنرێت، لەو حاڵەتە دا ناتوانیت بەشی بافێرینگی ئەو بەرنامانە کە بە شێوازی ULTRA HD پەخش دەکرێنەوە هەڵبژێریت. (ئەگەر هەوڵ بدەیت بەشی بافێرینگ هەڵبژێریت کەناڵەکە دەگۆڕدرێت و دەچێتە سەر ئەو بەرنامە کە ئێستا پەخش دەکرێت.)