بەکارهێنانی ئامرازەکانی تۆمارکردن
بە کەڵکوەرگرتن لە LG webOS TV، دەتوانیت ئامرازەکانی تۆمارکردن بە کار بهێنیت.
بەکارهێنانی ئامرازی ’تۆماکردنی خێرا’
  1. USB HDD یا فلاش درایڤی USB بدە لە پۆرتی USB.
    رێنمایی ئەوە دەکریت کە لەسەر USB HDD تۆماری بکەیت.
  2. لە کاتی تەماشاکردنی پەخشی زیندوو دا، دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
  3. لە گۆشەی چەپی شاشەکە دا دوگمەی دەست بکە بە تۆمارکردندەست بکە بە تۆمارکردن فشار بدە.
  4. ئەگەر دەتەوێت تۆمارکردن بوەستێنیت، دوگمەی تۆمارکردن ڕابگرەتۆمارکردن ڕابگرە فشار بدە.

شاشەی تۆمارکردنشاشەی تۆمارکردن

لەماوەی تۆمارکردنی بەرنامەی جیاوازدا ، تەنها دەتوانی بەرنامەی ئازاد سەیر بکەیت.
لە کاتی تۆمارکردن دا، بۆ بینینی زانیاریەکانی تۆمارکردن دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
دەکرێت بەرلەوەی دەست بکەیت بە تۆمارکردن ماوەکەی دیاری بکەیت.
ئەگەر چەند ئامێری پاشەکەوتی USB درابێتن لە تەلەفزیۆنەکە، خۆی بۆ خۆی دوایین ئامێر هەڵدەبژێردرێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر USB HDD دا لانیکەم 1 گیگابایت بێت.
دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر فلاش درایڤی USB لانیکەم 4 گیگابایت بێت.
ماوەی تۆمارکردن ڕەنگە بەپێی قەبارەی بیرگە USB بگۆڕدرێت.
کاتێک کە فلاش درایڤی USB بۆ جاری یەکەم بۆ تۆمارکردن بە کار دەهێنرێت، تەلەفزیۆنەکە تێستی کارایی ئەنجام دەدات. تەنها کاتێک دەتوانیت تۆمار بکەیت کە تێستەکە تەواو ببێت.
بەهۆی بەکاربردنی تەکنەلۆژیای پاراستنی ناوەڕۆک ناتوانیت فیلمی تۆمارکراو لەسەر کۆمپیۆتر یان مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە. هەروەها ئەگەر سێرکتی ڤیدیۆی تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت ناتوانیت فیلمەکە پەخش بکەیتەوە.
لەکاتی نەبوونی بیرگەی دەرەکیUSB وابەستە، تەلەڤزیۆنەکە لە بیرگەی خۆی بابەت پاشەکەوت دەکات، و بەمەبەست پاشەکەوتکردنی بەرنامەی زیاتر پێویستت بە بیرگەی دەرەکی USB دەبێت.
(ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
لە ماوەی تۆمارکردن دا ئامێری USB دەرمەهێنە.
ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا بەزۆر تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، لەوانەیە بەرنامەکە خزن نەبێت. ژیرانەترین کار ئەوەیە کە بەرلە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، تۆمارکردن بوەستێنی و بزانی ئایا بەرنامەکە تۆمار بووە یان نە.
لەکاتی هەبوونی هەر کەموکۆڕیەک لە USB ، ئەوا بەرنامەی تا یم ماشین بەشیوەی ئاسایی کارناکات.
لەکاتی بەکارهێنانی هابی USB یاخود کێبلی درێژکراوە ، لەوانەیە ئامێری USB بەباشی کار نەکات.
چونکە دەکرێت ئامێری خزنکردن بۆ مەبەستگەلی دیکە جیا لە "تایم ماشین" بە کار بهێنرێت، ئەگەر ئامێرەکە جێگەی پێویستی نەبێت لەوانەیە پرۆسەی تۆمارکردن ڕابگیردرێت. چاک وایە ئامێرێکی خزنکردن بە کار بهێنیت کە جێگەی پێویستی هەبێت.
لە ماوەی تۆمارکردن دا، دەتوانیت سەیری کەناڵەکانی تر بکەیت یان ئامرازەکانی تر بە کار بهێنیت. بەڵام، لە کاتی تۆمارکردنی کەناڵی ئانالۆگ دا ناتوانیت سەیری کەناڵە ئانالۆگەکان بکەیت.
(ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.)
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.
لە ماوەی تۆمارکردن دا ڕەنگە هەندێ لە ئامرازەکان ناچالاک ببن.
لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر لە حاڵی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی پەخشی ئانالۆگ دا، ناوەرۆکی ULTRA HD پەخش بکرێتەوە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆمارکاری دەوەستێت و تۆمارەکە پاشەکەوت دەکریت.
لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر لەکاتیکدا کە بەرنامەیەک بە شێوازی ULTRA HD پەخش دەکرێت، بەرنامەیەکی ئانالۆگ تۆمار بکەیت، کەناڵەکە ئۆتۆماتیک دەگۆڕدرێت و دەچێتە سەر کەناڵە ئانالۆگەکە.
ئەو کەناڵانە کە دراون لە پۆرتی COMPONENT IN و HDMI IN لە کاتی تۆمارکردن لەڕێگەی پێدەرەوە، تۆمار ناکرێن.
(پۆرتی COMPONENT IN تەنها لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.)
ڕەنگە Bluetooth و پۆرتی USB لە کاتی تۆمارکردن بە ئامێری USB باش کار نەکەن.
گرتەی تۆمارکراوی کەمتر لە 10 چرکە ؛ پاسەکەوت ناکرێن.
دەتوانیت تا 600 فایلی ناوەرۆک لەسەر یەک پارتیشتن پاشەکەوت بکەیت.