بەڕێوەبردنی بەرنامە تۆمارکراوەکان
لەڕێگەی ئەپی تۆمارکردنەکان دەتوانیت ئەو تۆمارانەی کە لەسەر ئامێرەکانی خزنکردن دانراون ببینیت و پەخشیان بکەیتەوە.
-
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە.
- ئەپی تۆمارکردنەکان بکەوە.
- ئەو ئامێری خزنکردنە کە دەتەوێت بە کاری بهێنیت، جۆری تۆمارەکان و شێوازی ڕیزکردن هەڵبژێرە.
- ناوەرۆکی مەبەستت هەڵبژێرە و بیسڕەوە.
-
زانیاریی ورد لەبارەی ناوەرۆکەکە نیشان بدە.
دەتوانیت لەنێو لاپەنجەرەی زانیاریی ورد دا عینوانی ناوەرۆکەکە بگۆڕیت. - ئامرازی گەڕان بکەوە.
پەخشکردنەوەی بەرنامە تۆمارکراوەکان
لە شاشەی پەخشکردنەوە دا دەتوانیت ئامرازە بنەڕەتیەکان، وەک پەخشکردنەوە و ڕاگرتن، ببینیت و بەکاریان بهێنیت.
- لە ئەپی تۆمارکردنەکان دا، تۆماری دڵخوازت هەڵبژێرە.
- لە کاتی پەخشکردنەوەی تۆماری مەبەستت دا دەتوانیت بە دوگمەی پەخشکردنەوەی کۆنترۆڵ بکەیت.
- دەتوانیت ئامرازە بنەڕەتیەکانی پەیوەست بە پەخشکردنەوە بە کار بهێنیت.
-
بە گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن، دەتوانیت وێنەکان بە ئەندازەیەکی گەورەتر لە ئەندازەی ڕاستەقینەیان ببینیت.
بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی سوودەکانی تەلەفزیۆنی وشیار گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە. - ئەمە تۆ دەباتە سەر شاشەیەک کە لەوێ دەتوانیت ئامرازەکانی تر ڕێک بخەیت.
ڕێککردنی ئامرازەکانی تر
دەتوانیت بژاردەکانی دووبارەکردنەوەی A تا B، ژێرنووس، و بژاردەکانی تر ڕێک بکەیت.
- لە کاتی پەخشکردنەوەی تۆماری دڵخوازت دا دوگمەی فشار بدە.
-
لە شاشەکە دا بژاردەی
هەڵبژێرە.
- بەشێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی سەیری بکەیت یان دەستکاری و پاشەکەوتی بکەیت.
- زمانێکی دەنگ کە دەکرێت پەخش بکرێتەوە هەڵبژێرە.
- ژێرنووس چالاک یان ناچالاک بکە.
-
دەتوانیت «درێژەدان بە تماشاکردن» ڕێک بکەیت بۆ ئەوەی لەو شوێنەوە کە دوایین جار بینیوتە درێژە بدەیت بە سەیرکردنی ڤیدیۆکە.
کاتێک بە دەستپێکردنی خێرا+ تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت، ڕەنگە «درێژەدان بە تماشاکردن» ئازا کار نەکات.
-
دەتوانیت پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت.
ئەگەر شێوازی پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت، دوای ئەوەی کە پەخشی ڤیدیۆیەک تەواو دەبێت ڤیدیۆی دوای ئەو ئۆتۆماتیک پەخش دەکرێتەوە. - دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی ئامرازە بنەڕەتیەکان.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی وڵات جیاوازن.