گرێدانی 3G/4G چیە؟
ئەم ئامرازە بە تەلەفزیۆنی هۆشمەند ڕێگە دەدات کە بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕی 3G/4G پەیوەست ببێت بە تۆڕێکەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، پێویستت بە USB دۆنگڵی 3G/4G هەیە. ئەگەر دەتەوێت USB دۆنگڵی 3G/4G بکڕیت، تکایە پەیوەندی بکە بە دابینکەرێکی خزمەتی 3G/4G لە ناوچەکەت.
USB دۆنگڵی 3G/4G تەنیا لەگەڵ هەندێ دۆنگڵی دیاریکراو دەسازێت. بۆ ڕێگردن لە هەرجۆرە کێشەیەک، چاک وایە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت جۆر و کارایی دۆنگڵ چێک بکەیت.
- هیندستان
-
Airtel
:
E392, E1731, E3272s-927, E3276, E3372h-607
Huawei : E173, E303C, E3531, E369 Mini, E8221, E8231
Idea : E1732
ZTE : MF825A - ئەندۆنیسیا
-
Aircard 320U، STC E3276s-920
ڕەنگە بەپێی سیگناڵی 3G/4G خێرایی گەڕان لە ئینتەرنێت جیاواز بێت.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
پەیوەستبوون بە تۆڕێک بە کەڵکوەرگرتن لە USB دۆنگڵی 3G/4G
- ئەگەر USB دۆنگڵی 3G/4G بدەیت لە تەلەفزیۆنێکی هۆشمەند، تەلەفزیۆنەکە خۆی بۆ خۆی پەیوەست دەبێت بە تۆڕێکەوە.
-
ئەگەر دوای پەیوەستبوون خێرایی تۆڕەکە لە خوارەوە بوو و ناجێگیر بوو، بچۆ بەشی
تۆڕ گرێدانی 3G/4G دۆخی تۆڕی 3G/4G و بەشی دوبارە گرێدان هەڵبژێرە.
- ئەگەر هەر پەیوەست نەبوو و کێشەی هەبوو، پەیوەندی بکە بە دابینکەری خزمەتی 3G/4G.
ئەگەر دەتەوێت بە شێوەی دەستی خاڵی دەسپێگەیشتن دیاری بکەیت، بچۆ بەشی
تۆڕ گرێدانی 3G/4G رێکبەندی خاڵی دەستگەیشتن، ئەو خاڵی دەسپێگەیشتنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕێکی بکەیت، و پاشان بەشی بژارکردن هەڵبژێرە بۆ ئەوەی APN، ژمارەی لێدراو، ناوی بەکارهێنەر، و نهێنوشە ی پێ بدەیت. (دەتوانیت زانیاریی وردتر لە دابینکەری 3G/4Gی خۆت وەربگریت.)
تۆڕ گرێدانی 3G/4G رێکبەندی خاڵی دەستگەیشتن، ئەو خاڵی دەسپێگەیشتنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕێکی بکەیت، و پاشان بەشی بژارکردن هەڵبژێرە بۆ ئەوەی APN، ژمارەی لێدراو، ناوی بەکارهێنەر، و نهێنوشە ی پێ بدەیت. (دەتوانیت زانیاریی وردتر لە دابینکەری 3G/4Gی خۆت وەربگریت.)