ڕێککردنی ئەندازەی شاشە
وێنە
ڕێکبەندەکانی ڕێژەی وێنە
رێژەی پانی بۆ بەرزی
-
16:9 - ڕێژەی وێنەی 16:9 نیشان دەدات.
- رەسەن
- بەپێی سیگناڵی ڤیدیۆی پێدراو ڕێژەی وێنە دەگۆڕێت بۆ 4:3 یان 16:9.
-
4:3 - ڕێژەی وێنەی 4:3 نیشان دەدات.
- زوومی ستوونی
- دەتوانیت ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت.
- زوومی هەموو ئاراستەکان
- دەتوانیت ئەندازەی ئاسوویی/ئەستوونی/گۆشەبەگۆشەی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئاسۆیی/ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.
تماشاکردنی ناوەرۆکی سەر ئامێرێکی دەرەکی یان، نیشاندانی تێکستی جێگیر وەکوو ناوی بەرنامە بۆ ماوەیەکی درێژ یان بەکارهێنانی ڕێژەی وێنەی 4:3 دەتوانێت ببێتە هۆی پێدالکانی وێنە.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە ئەو ئەندازەی شاشە کە هەیە جیاواز بێت.
بە ئامرازی تەنها سکانکردن شاشەکە ببینە
وێنە
ڕێکبەندەکانی ڕێژەی وێنە
تەنها سکانکردن
ئەگەر ئەم ئامراز لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت، دەتوانیت ناوەرۆکەکە بە هەمان قەبارەی وێنە کە لە سیگناڵی پەخش یان سەرچاوەی ناوەرۆک دا هەیە، ببینیت.
ئەگەر لێواری شاشەکە ڕوون و پاک نەبوو، تکایە لەسەر حاڵەتی کوژاندنەوە دایبنە.
ئەگەر ئەم ئامرازە لەسەر حاڵەتی خودکار دابنێیت، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەنێو سیگناڵی ڤیدیۆ دا یە، خۆی دەچێتە سەر حاڵەتی هەڵکردن یان کوژاندنەوە.
ئەگەر ئەم ئامرازە لەسەر حاڵەتی خودکار دابنێیت، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەنێو سیگناڵی ڤیدیۆ دا یە، خۆی دەچێتە سەر حاڵەتی هەڵکردن یان کوژاندنەوە.
ئەو ئایتمانە کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت ڕەنگە بەپێی ئەو ئینپووتە کە ئێستا دراوە لە تەلەفزیۆنەکە جیاواز بن.