هەڵبژاردنی شێوازی وێنە
وێنە
رێکبەندەکانی دۆخی وێنە
دۆخی وێنە
ئەو شێوازی وێنە هەڵبژێرە کە بە باشترین شێوە لەگەڵ موحیتی تماشاکردن، هەڵبژاردەکانی تۆ یان جۆری ڤیدیۆ دەگونجێت.
کاتێک کە سیگناڵی ئاسایی بە کار دەهێنیت
- گەش
- بە زیاترکردنی کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی، شەفافیەتی وێنەکە زیاتر دەکات.
- ستاندارد
- وێنەکە بە کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی ئاسایی نیشان دەدات.
- ئابوری / APS
-
ئامرازی وزەپارێز ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆنەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕێژەی مەسرەفکردنی کارەبا کەم بکاتەوە.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.
- سینەما
- شاشەکە بۆ تماشاکردنی فیلم ئامادە دەکات.
- وەرزش / تۆپی پێ / Cricket
-
بە باشترین شێوە شاشە ئامادە دەکات بۆ تماشاکردنی یاریە وەرزشیەکان. وێنەی جموجووڵە توندەکان وەکوو تێهەڵدان یان فڕێدانی تۆپ ڕوونتر دەکاتەوە.
ناوی وەرزشەکان ڕەنگە بەپێی ناوچە جیاواز بێت.
- یاری
- شاشەکە بۆ یاریکردن ئامادە دەکات.
- HDR کاریگەریی
-
ئەم ئامرازە ڕێگەت پێ دەدات کە لە ڕێگەی ڕاستکردنەوەی بەشە ڕوون و تاریکەکانی پیشاندەرەوە وێنەیەکی داینامیکتر و زڵاڵتر ببینیت.
ئەم ئامرازە وێنەیەکی ڕاستەقینەت نیشان دەدات، تەنانەت لەو کاتانەیش کە ئاستی پلەبەندیی وێنەی سەرچاوە لە سەرەوە یە.ئەگەر دۆخی وێنە لەسەر حاڵەتی HDR کاریگەریی دابنیت، ناتوانیت هەندێ لە رێکبەندەکانی دۆخی وێنە بە کار بهێنیت. -
پسپۆڕ
- پسپۆڕانی بەناوبانگی بواری ڕەنگ لە Technicolor کە لەسەر ناوەرۆکە بەرجەستەکانی هۆلیوود کار دەکەن، ڕەنگەکانیان بە باشترین شێوە ڕێک خستووە.
-
شارەزا (ژووری رووناک)
/
شارەزا (ژووری تاریک)
-
بە کەسێکی پسپۆر یان کەسێک کە بایەخی زۆر بە کوالیتیی وێنە دەدات ڕێگە دەدات کە باشترین حاڵەتی نیشاندانی وێنە هەڵبژێرێت. ئەم بژاردە مێنوویەکی میزانکردنە بۆ ئەو کەسانە کە بڕوانامەی ISF-یان بۆ میزانکردنی کوالیتیی وێنە هەیە. (لۆگۆی ISF تەنیا لەسەر ئەو تەلەفزیۆنانە کە بڕوانامەی ISF-یان پێ دراوە دەکرێ بە کار بهێنرێت.)
ISFccc : Imaging Science Foundation Certified Calibration Control
کاتێک سیگناڵی HDR / Dolby Vision بە کار دەهێنیت
- گەش
- بە زیاترکردنی کۆنتراست، ڕووناکی و درەوشاوەیی، شەفافیەتی وێنەکە زیاتر دەکات.
- ستاندارد
- لە کەشێکی تەماشاکردنی ئاسایی دا، شاشەیەک دەکاتەوە کە دەتوانێت ئاشکرایی و ڕۆشنایی HDR بە شێوەیەکی گونجاو نیشان بدات.
- سینەمای ماڵەوە
- شاشەکە بە شێوەیەکی ڕوونتر و گەشتر لە سینەما دەردەکەوێت.
- سینەما
- شاشەی میزان کرد بۆ سیگناڵی ڤیدیۆی HDR.
- یاری
- شاشەکە بۆ یاریکردن ئامادە دەکات.
-
پسپۆڕ
- پسپۆڕانی بەناوبانگی بواری ڕەنگ لە Technicolor کە لەسەر ناوەرۆکە بەرجەستەکانی هۆلیوود کار دەکەن، ڕەنگەکانیان بە باشترین شێوە ڕێک خستووە.
ئەگەر سیگناڵی ڤیدیۆی HDR / Dolby Vision بدرێت بە ئەو مۆدێلانەی کە پاڵپشتی ناکەن لە تەکنەلۆژیای HDR / Dolby Vision، وێنەکە بە شێوازی سیگناڵی ئاسایی نیشان دەدرێت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ئەو شێوازی وێنە کە هەیە ڕەنگە جیاواز بێت.
کاتێک سەیری خزمەتێکی ئۆنلاین دەکەیت، دەتوانیت شێوازی وێنە بگۆڕیت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ناوەرۆکەی کە نیشان دەدرێت بگونجێت.
پسپۆڕ ئامرازێکە کە ڕێگە دەدات پسپۆڕێکی کوالیتیی وێنە، کوالیتیی وێنەکە ڕێک بکات. لەبەر ئەمە، ڕەنگە بۆ وێنەیەکی ئاسایی سوودی نەبێت.
گۆڕینی دۆخی وێنە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانی چۆنیەتیی پاشەکەوتی وزە و بایەخدانی Motion Eye، وە دەتوانێت کاریگەری دابنێت لەسەر ئاستی بەکارهێنانی وزە یان کارەبا.
دەتوانیت بچیتە سەر پێرستی پاشەکەوتی وزە و بەربژارەکانی وێنە و بە شێوازی دەستی ئەوجۆرەی کە دەتەوێت ئەم ڕێککردنانە بگۆڕیت.