پەخشکردنی دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرۆخۆی تەلەفزیۆنەکە
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن
دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆنەکەوە بڵاو دەکرێتەوە.
پەخشکردنی دەنگ لەڕێگەی ئامێرێکی دەنگی دەرەکیەوە کە دراوە لە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵ یان پۆرتی HDMI (ARC)‎
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC)
دەنگی تەلەفزیۆن لە رێگای ئامێرێکی بڵاوکردنەوەی دەنگ کە دراوە لە پۆرتی دیجیتاڵ ئۆپتیکاڵ یان پۆرتی HDMI (ARC)‎ پەخش دەکرێتەوە. SIMPLINK چالاک بکە بۆ ئەوەی دەنگ لەڕێگەی HDMI (ARC)‎ ەوە پەخش ببێتەوە.
ئەگەر کاتێ کە SIMPLINK چالاکە کوژاندنەوە هەڵبژێرن، رێکخستنەکانی بڵاوکردنەوەی دەنگ دەگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حاڵەتی گریمانە بۆ ئەوەی دڵنیا ببێت کە دەنگ بێ گیر و گرفت بڵاو دەکرێتەوە.
ڕێککردنی پەخشی دەنگی دیجیتاڵ
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC) دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ
دەتوانیت دەرچووی دەنگی دیجیتاڵ ڕێک بخەیت.
ئەم ڕێککردنانە تەنها کاتێک هەن کە دەنگیی دەرچوو (Optical/HDMI ARC) / بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical) هەڵبژێررابێت.
ڕێککردنی پەخشی دەنگی دیجیتاڵ
پێدانی دەنگ پەخشی دەنگی دیجیتاڵ
خودکار MPEG PCM
Dolby Digital Dolby Digital
Dolby Digital Plus / Atmos (Optical) Dolby Digital
(HDMI ARC) Dolby Digital Plus / Atmos
HE-AAC Dolby Digital
DTS DTS / PCM
DTS Express DTS / PCM
DTS-HD MA PCM / DTS
PCM هەموو PCM
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی کە لە LG Sound Sync(Optical) پاڵپشتی دەکات (دڵبخواز)
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە LG Sound Sync(Optical)
دەتوانیت ئامێرێکی دەنگی کە پاڵپشتی دەکات لە LG Sound Sync(Optical) پەیوەست بکەیت بە پۆرتی ئۆپتیکاڵ دیجیتاڵی بڵاوکردنەوەی دەنگ بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
تەنیا بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پۆرتی ئۆپتیکاڵی دیجیتاڵیان هەیە.
دەتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت بۆ گۆڕینی ئاستی دەنگی ئامێری پەیوەستکراو.
پەیوەستکردن و بەکارهێنانی ئامێرێکی دەنگی بەشێوەی بێتەل
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە LG Sound Sync / Bluetooth
دەتوانیت ئامێری دەنگیی Bluetooth یان هێدفۆنی Bluetooth بەشێوەی بێتەل پەیوەست بکەیت بۆ ئەوەی دەنگی تەلەفزیۆنەکەت بە کوالیتیەکی باشتر و ئاسانیەکی زیاتر پەخش ببێتەوە.
ئەگەر لەم دواییانە ئامێرێکت پەیوەست کردووە کە میلی دەنگ پشتیوانیی لێ دەکات، ئامرازی LG Sound Sync خۆی‌بۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێرە.
لە هەندێ ئامێر دا، کاتێک تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت ئەم ئامرازە خۆی‌بۆخۆی هەوڵ دەدات پەیوەست ببێت بە ئەو ئامێری کە لەم دواییانە پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکە.
ئێمە پێشنیار دەکەین ئامێرێکی دەنگی LG کە پشتیوانی دەکات لە LG Sound Sync پەیوەست بکەیت، لەڕێگەی شێوازی LG TV یان شێوازی LG Sound Sync ی سەر ئامێرەکە.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
دوگمەی دیاریکردنی ئامێر فشار بدە با ئامێرە پەیوەستکراوەکان یان ئەو ئامێرانەی کە دەتوانیت پەیوەستیان بکەیت نیشان بدرێن و یەکێک لەوان پەیوەست بکەیت.
دەتوانیت بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەت دەنگی هەندێ ئامێری بلووتووس کەم و زۆر بکەیت.
ئەگەر ئامێرەکە نەیتوانی پەیوەست ببێت، بزانە ئایا ئامێرەکە کارەبای پێ دەگات، هەروەها بزانە ئامێری دەنگی بەدروستی کار دەکات یان نە.
بەپێی جۆری ئامێری Bluetooth، ڕەنگە ئامێرەکە دروست پەیوەست نەبێت یان حاڵەتێکی نائاسایی ڕوو بدات بۆ نموونە دەنگ و ڕەنگ پێکەوە هەماهەنگ نەبن.
ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕوو بدات ڕەنگە دەنگ پرتەپرت بکات یان کوالیتیی دەنگ کەم ببێتەوە:
  • ئەگەر ئامێری Bluetooth زۆر دوور بێت لە تەلەفزیۆنەکە؛
  • ئەگەر کۆسپێک لەنێوان ئامێری Bluetooth و تەلەفزیۆنەکە دا بێت؛ یان
  • ئەگەر ئامێرەکە هاوکات لەگەڵ دەزگایەکی ڕادیۆیی وەک فڕنی مایکرۆوەیڤ یان LANی بێتەل بە کار بهێنرێت.
بەکارهێنانی دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) / بیستۆکە تەلدارەکان
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) / بیستۆکە تەلدارەکان
بۆ چاکترکردنی پەخشی دەنگ بەپێی جۆری ئەو ئامێرەی کە پەیوەست کراوە، بیستۆکە تەلدارەکان یان دەنگیی دەرچوو (هێڵی دەرچوو) هەڵبژێرە.
رەنگە هەندێ لە مۆدێلەکان تەنیا لە ئامرازی بیستۆکە تەلدارەکان پشتیوانی بکەن.
ئەگەر لە کاتی کارکردنی تەلەفزیۆنەکە دا بیستۆکی تەلدار بە کار بهێنیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەیناسێتەوە و لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
هاوکات پەخشکردنی دەنگ لەڕێگەی بڵندگۆی سەرۆخۆی تەلەفزیۆنەکە و ئامێرێکی دەنگی دەرەکی
دەکرێ دەنگەکە لە چەندین ئامێرەوە بە شێوەی هاوکات پەخش بکرێت.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + بیستۆکە تەلدارەکان
دەنگ بە شێوەی هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و بیستۆکە تەلدارەکان بڵاو دەکرێتەوە .
ئەگەر لە کاتی کارکردنی تەلەفزیۆنەکە دا بیستۆکی تەلدار بە کار بهێنیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەیناسێتەوە و لەڕێگەیەوە دەنگ بڵاو دەکاتەوە.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
بەکارهێنانی بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەنگ دەنگ بۆ دەرەوە بڵندگۆی ناوەکی تەلەفزیۆن + دەنگی دەرچوو (Optical)
دەنگەکە هاوکات لە بڵندگۆی سەرخۆی تەلەفزیۆن و ئامێری دەنگ کە دراوە لە پۆرتی پەخشی دەنگی ئۆتپیکاڵ دیجیتاڵ، بڵاو دەبێتەوە.