هاوبەشکردنی ناوەرۆک چیە؟
هاوبەشکردنی ناوەرۆک ڕێگەی ئەوەت پێ دەدات کە لە ڤیدیۆ، مووزیک و وێنەی سەر کۆمپیۆتەرەکەت چێژ وەربگریت.
بە نەرمامرازی هاوبەشکردن، ناوەرۆکەکە لەسەر کۆمپیۆتەر پەخش بکەوە.
ئەگەر سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیۆتەرەکەت Windows 7 یا Windows 8 یان Windows 10 بێت، دەتوانیت بێ ئەوەی بەرنامەیەکی زیادی دابمەزرێنیت، مووزیک، فیلم یان وێنە پەخش بکەیتەوە.
  1. تەلەفزیۆنەکە و کۆمپیۆتەرەکە لەسەر یەک تۆڕ ڕێک بخە. هەروەها تۆڕەکە لەسەر کۆمپیۆتەری خاوەن Windows 7 یان Windows 8 یان Windows 10 ڕێک بخە.
  2. لەسەر فایلی مووزیک، فیلم یان وێنەی مەبەست راست کلیک بکە و لە Windows 7 یان Windows 8 یان Windows 10 دا بە کەڵکوەرگرتن لە ئامرازی «پەخش لە» مۆدێلەکە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی فایلی هەڵبژێرراو پەخش بکرێتەوە.
    بۆ پەخش لەسەر ئامێرەکانی تری وەک تەلەفۆنی مۆبایل، رێنمای بەکارهێنەری پێوەندیدار بخوێنەوە.
تەنانەت کاتێ کە چەندین تەلەفزیۆن یان ئامێر کۆنێکت کراون، فایلی هەڵبژێردراو تەنیا لەسەر یەک ئامێر پەخش دەکرێت. بەپێی دۆخی پەیوەندیی تۆڕ ڕەنگە خیرایی پەخش جیاواز بێت.
لە SmartShare PC Software کەڵک وەربگرە بۆ پەخشکردنی ئەو ناوەرۆکانەی کە لەسەر کۆمیپۆتەرەکەت دان.
دەتوانی SmartShare PC Software بە کار بهێنیت بۆ ئەوەی مووزیک و فیلم و وێنەی سەر کۆمپیۆتر پەیوەست بکەیت بە تۆڕی ماڵەوەت و لەسەر تەلەفزیۆن پەخشیان بکەیت.
  1. ئەو تەلەفزیۆن و کۆمپیۆتەرە کە بە SmartShare پێکەوە گرێدراون لەسەر یەک تۆڕ ڕێک بخە.
    خزمەتی Smartshare تەنیا کاتێک بوونی هەیە کە تەلەفزیۆنەکە و کۆمپیۆتەری سێرڤەر پەیوەست کرابێتن بە یەک ڕووتەر.
  2. SmartShare PC Software لە ماڵپەڕی LG وەربگرە و لەسەر کۆمپیۆترەکەت دایمەزرێنە.
    بەرلە دامەزراندن، هەموو ئەو بەرنامانەی کە لەسەر کۆمپیۆتەرەکەت دا کراونەتەوە، وەک نەرمامرازی ئاگرەدیوار یان دژەڤایرۆس، دابخە.
  3. SmartShare PC Software بکەوە و ڕێکی بکە بۆ هاوبەشکردن.
  4. ڤیدیۆ و وێنەی هاوبەشکراو، لەڕێگەی ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆی سەر تەلەفزیۆنەکە پەخش دەکرێنەوە، و مووزیکی هاوبەشکراو لەڕێگەی ئەپی مووزیک ی سەر تەلەفزیۆنەکە پەخش دەکرێتەوە.
بۆ سەیرکردنی فایلی هاوبەشکراو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن، پێویستە سێرڤەر چالاک بێت.
دەتوانیت بچیتە بەشی ماڵەوەماڵەوە گەیەنەری ئامێر کۆمپیوتەر هاوبەشکردنی ناوەرۆک و زانیاریەکانی وێبسایتەکە بپشکنیت.
بۆ زانیاری لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی SmartShare PC Software، بەشی رێنوێنی ئەم نەرمامرازە بخوێنەوە.
ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان بە Content Share هەیە
ئەگەر بژاردەی هاوبەشکردنی ناوەڕۆک باش کار ناکات، رێکخستنەکانی تۆڕ بپشکنە.
رەنگە لە تۆڕی بێتەل دا بە باشی کار نەکات. چاک وایە تۆڕی تەلدار بە کار بهێنیت.
بەپێی دۆخ و کەشی تۆڕ ڕەنگە باش کار نەکات.
ئەگەر چەندین تەلەفزیۆن درابێتن لە یەک ئامێر، بەپێی کارایی سێرڤەر، ڕەنگە ناوەرۆکەکان بە باشی پەخش نەکرێنەوە.
بۆ سەیرکردنی فیلمی 1080p لەڕێگەی ئامرازی Content Share، ڕووتەرێک بە فرەکانسی 5 گیگاهێرتز پێویستە. ئەگەر لە ڕووتەرێکی 2.4 گیگاهێرتز بە کار بهێنیت، رەنگە ڤیدیۆکە باش پەخش نەکرێتەوە.
لە ڕووتەرێک دا کە لە multi-cast پشتیوانی ناکات، رەنگە لە ئامرازی Content Share پشتیوانی نەکرێت. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ڕێنمای بەکارهێنەری ڕووتەرەکەت بکە یان پەیوەندی بکە بە بەرهەمهێنەرەکەی.
ژێرنووس تەنیا لە هەندێ ئامێری کۆنێکت‌کراو دا پشتینوای دەکرێت.
SmartShare PC Software بۆ خوێندنەوەی ژێرنووس پێشنیار دەکرێت.
کاتێک فایلێکی ژێرنووس دواتر زێدە دەکرێت، فۆڵدەری هاوبەشکراو ناچالاک بکە و ئینجا دیسانەوە چالاکی بکەوە.
فایلی DRMی نێو ئامێری پەیوەستکراو پەخش ناکرێت.
تەنانەت بۆ ئەو فۆرمەتی فایلە کە تەلەفزیۆنەکە پشتیوانیی لێ دەکات، لەوانە یە بەپێی کەش و شوێنی ئامێری کۆنێکت‌کراو فۆرماتی فایلی پشتیوانیکراو جیاواز بێت.
ئەگەر کۆمەڵێکی زۆر فۆلدەر یان فایل لەنێو فۆلدەرێک دا بن، رەنگە بە باشی کار نەکات.
رەنگە زانیاریەکانی ئەو فایلانە کە لە ئامێری پەیوەستکراوەوە هاوردە کراون دروست نیشان نەدرێن.
بەپێی شێوازی کۆدکردن، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک لە شێوازی هاوبەشکردنی ناوەرۆک دا پەخش نەکرێن.