هاوبەشکردنی ناوەرۆک بە سمارتفۆن
هاوبەشکردنی ناوەرۆک ڕێگەت پێ دەدات کە لە فیلم و مووزیک و وێنەی نێو سمارتفۆنی خۆت کە پەیوەست کراوە بە هەمان تۆڕەوە، چێژ ببەیت.
پەیوەستبوون بە تەلەفۆنی هۆشمەند لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە
-
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە.
- دەتوانن بەرنامەی گەیەنەری ئامێر جێبەجێ بکەن.
- تەلەفۆنی هۆشمەند هەڵبژێرە.
- ڕێنماییەکانی نێو گەیەنەری ئامێر جێبەجێ بکە.
ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان بە Content Share هەیە
ئەگەر بژاردەی هاوبەشکردنی ناوەڕۆک باش کار ناکات، رێکخستنەکانی تۆڕ بپشکنە.
رەنگە لە تۆڕی بێتەل دا بە باشی کار نەکات. چاک وایە تۆڕی تەلدار بە کار بهێنیت.
بەپێی دۆخ و کەشی تۆڕ ڕەنگە باش کار نەکات.
ئەگەر چەندین تەلەفزیۆن درابێتن لە یەک ئامێر، بەپێی کارایی سێرڤەر، ڕەنگە ناوەرۆکەکان بە باشی پەخش نەکرێنەوە.
بۆ سەیرکردنی فیلمی 1080p لەڕێگەی ئامرازی Content Share، ڕووتەرێک بە فرەکانسی 5 گیگاهێرتز پێویستە. ئەگەر لە ڕووتەرێکی 2.4 گیگاهێرتز بە کار بهێنیت، رەنگە ڤیدیۆکە باش پەخش نەکرێتەوە.
ژێرنووس تەنیا لە هەندێ ئامێری کۆنێکتکراو دا پشتینوای دەکرێت.
کاتێک فایلێکی ژێرنووس دواتر زێدە دەکرێت، فۆڵدەری هاوبەشکراو ناچالاک بکە و ئینجا دیسانەوە چالاکی بکەوە.
فایلی DRMی نێو ئامێری پەیوەستکراو پەخش ناکرێت.
تەنانەت بۆ ئەو فۆرمەتی فایلە کە تەلەفزیۆنەکە پشتیوانیی لێ دەکات، لەوانە یە بەپێی کەش و شوێنی ئامێری کۆنێکتکراو فۆرماتی فایلی پشتیوانیکراو جیاواز بێت.
ئەگەر کۆمەڵێکی زۆر فۆلدەر یان فایل لەنێو فۆلدەرێک دا بن، رەنگە بە باشی کار نەکات.
رەنگە زانیاریەکانی ئەو فایلانە کە لە ئامێری پەیوەستکراوەوە هاوردە کراون دروست نیشان نەدرێن.
بەپێی شێوازی کۆدکردن، ڕەنگە هەندێ ناوەرۆک لە شێوازی هاوبەشکردنی ناوەرۆک دا پەخش نەکرێن.