بۆ دیتنی بینگەی ئامێری مۆبایل لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن.
-
لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە.
- ئەپی Screen Share بکەوە.
- لە ئامێرە مۆبایلەکەت دا شێوازی Miracast چالاک بکە.
- تەلەفزیۆنەکەت لە لیستی ئەو ئامێرانەی کە هەن نیشان دەدرێت.
- تەلەفزیۆنەکەت هەڵبژێرە و داوای پەیوەندی بکە.
- لە دەستپێکی پەیوەستکردن دا پەیامی “خەریکە پەیوەست دەبێت...” نیشان دەدرێت.
- پاش جێبەجێکردنی پرۆسەی گرێدان، بینگەی ئامێری گرێدراو لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت.
چاکتر وایە بەردەوام سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئەوەی بێ کێشە بدرێت لە تەلەفزیۆن.
ئامێری تر جگە لە LGE تەنانەت ئەگەر بناسرێتیش پێوەست ناکرێت.
چاک وایە کە ئامێرەکە بدەیت لە ڕووتەرێکی 5 گیگاهێرتز چونکە ڕەنگە کەشی بێتەلی دەوروبەری تۆ کاریگەری دابنێت لەسەر کارایی پەیوەندیەکە.
رێژەی وەڵامدانەوە ڕەنگە بەپێی ژینگەی بەکاربەر جیاواز بێت.
ئەمە لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر جیاوازە. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت، ڕێنمای بەکارهێنەری ئەو ئامێرە بخوێنەوە.
کاتێک کە پەیوەست دەبیت بە APـەک، ڕەنگە دۆخی بیستن تەئسیر دابنێت لەسەر کارایی پەیوەندیی بێتەل. ئەگەر لە پەیوەندیی بێتەل دا کێشەیەک هەیە، پێشنیار دەکرێت کە دۆخی بیستن بکوژێنیتەوە.
ئەگەر دوای چەند جار هەوڵدان پەیوەست نەبوو، تەلەفزیۆنەکە و ئەو ئامێرەکەی کە دەتەوێت پەیوەستی بکەیت بکوژێنەوە، پاشان هەڵیانبکەوە و دووبارە هەوڵ بدە.