بەکارهێنانی ئامرازی «ماڵەوە»ی LG webOS TV
دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەی ماڵەوەماڵەوەی ڕیمۆت کۆنترۆڵ شاشەی «ماڵەوە» بکەیتەوە.
دەتوانیت ئەو ئەپانەی کە زۆر بەکاریان دەهێنیت پێکەوە لەسەر یەک شاشە دابنین و هەرکات بتەوێت هەریەک لەوان بە کار بهێنیت.

پیشاندەری ماڵەوەپیشاندەری ماڵەوە

  1. لە کاتی گوێگرتن لە مووزیک دەتوانیت ئامرازەکانی تری تەلەفزیۆنەکەت بە کار بهێنیت.
    ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
  2. دەتوانیت بچیتە سەر پێدراوێکی تر یان ڕێککردنەکانت بگۆڕیت.
  3. دەتوانیت بەئاسانی ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆنەکەت بگۆڕیت.
    بۆ ڕێککردنی پێشکەوتوو ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان هەڵبژێرە.
  4. دەتوانیت کەشوهەوای ئەمڕۆ و خشتەی کاتی بەرنامەکان ببینیت.
    بۆ بینی خشتەی کاتی بەرنامەکان، پێویستە لەپێشەوە خشتەی کات ڕێکبخەیت.
    بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی گەشتێک بەنێو رێکخستنەکان گشتی کاتگرەکان لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.
  5. ناوەرۆک زێدە بکە بۆ ئەوەی خێرا و ئاسان بە کاری بهێنیت.
    (لە هەندێ وڵات ئەم ئامرازە پشتیوانی ناکرێت. کاتێک ئەم ئامرازە هەڵدەبژێریت، ڕاستەوخۆ دەتباتە سەر فرۆشگەی ناوەرۆکی LG.)
  6. دوای زێدەکردنی ئەو کەناڵانە کە حەزت لێیانە، دەتوانیت زانیاریەکانی کەناڵ بپشکنیت و خێرا و ئاسان سەیری کەناڵی دڵخوازت بکەیت.
  7. ئەمە لیستی ئەو ئەپانە یە کە لەم دواییانە بە کار هێنراون. بە دوگمەی چەرخ (OK) فشاری بدە و ڕایبگرە. یان لە لای خوارەوە دوگمەی ئەم دواییانە هەڵبژێرە. دەتوانیت هەموو ئەو ئەپانەی کە لەم دواییانە بە کارت هێناون بکەیتەوە یان دابخەیت.
  8. دەتوانیت هەموو ئەو ئەپانە کە لەنێو تەلەفزیۆنەکەت دانراون بکەیتەوە، بگوازیتەوە یان بسڕیتەوە.
بەکارهێنانی لیستی ئەم دواییە
دوگمەی ئەم دواییانە لە لای خوارەوەی شاشەکە.
هەروەها دەتوانیت دوگمەی ماڵەوەماڵەوە ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدەیت و ڕایبگریت.
دەتوانیت هەموو ئەو ئەپانەی کە لەم دواییانە بە کارت هێناون بکەیتەوە یان دابخەیت.

لیستی ئەم دواییەلیستی ئەم دواییە

  1. ئەپەکە دابخە.
بەڕێوەبردنی ئەپەکان
دەتوانیت لیستی هەموو ئەپەکانی نێو تەلەفزیۆنەکەت ببینیت، جێگەیان بگۆڕیت یان بیانسڕیتەوە.

بەڕێوەبردنی ئەپەکانبەڕێوەبردنی ئەپەکان

  1. ئەو ئەپەی کە دەتەوێت دەستکاریی بکەیت هەڵبژێرە، ئینجا دوگمەی چەرخ (OK) ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و ڕایبگرە.
    ئەمە حاڵەتی دەستکاریکردنی ئەپ چالاک دەکات.
  2. بۆ گواستنەوەی ئەپەکە بۆ شوێنی مەبەست، بچۆ ئەو شوێنە و دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
    بۆ سڕینەوەی هەر ئەپێک، ئایکۆنی سڕینەوەی ئەپسڕینەوەی ئەپ لە لای سەرەوەی ئەپەکە هەڵبژێرە.
    پێش ئەوەی لە حاڵەتی دەستکاریکردن بچیتە دەرەوە، دەتوانیت هەرچەند دانە ئەپ کە پێت خۆش بێت بگوازیتەوە یان بسڕیتەوە.
    هەروەها دەتوانیت بە دوگمەی چەپچەپ / ڕاستڕاستی ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئەپەکان بگوازیتەوە.
  3. دوای تەواوکردنی دەستکاری، بۆ چوونەدەرەوە لە حاڵەتی دەستکاریکردن، دوگمەی ئەنجامدرا فشار بدە.
هەندێ لە ئەپەکان ناکرێت دەستکاری بکرێن.
وەستاندنی فرمانی ئێستا
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی ماڵەوەماڵەوە فشار بدە.
  2. بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ ناوی ئەپلیکەیشنەکە لە گۆشەی چەپی لای سەرەوەی شاشەکە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئایکۆنی ’داخستن’ نیشان بدرێت.
  3. ئایکۆنی ’داخستن’ کە لە تەنیشتی ناوی ئەپلیکەیشنەکە نیشان دەدرێت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لە ئەو فرمانە کە لە حاڵی بەکارهێنان دا یە بچیتە دەرەوە.

داخستنداخستن