کێشەکانی پەیوەندیی تۆڕ
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
دەتوانیت بەم شێوەی خوارەوە دۆخی پەیوەندیی تۆڕ بپشکنیت.
پەیوەندیی تۆڕی تەلەفزیۆن نەماپەیوەندیی تۆڕی تەلەفزیۆن نەما
کاتێک X لە تەنیشتی تەلەفزیۆن دەردەکەوێت
تەلەفزیۆنەکە یان AP (ڕووتەر) بپشکنە.
بزانە تەلەفزیۆنەکە، AP (ڕووتەر) و مۆدێمی کابلی دروست و بێ کێشە پەیوەست کراون.
بەم تەرتیبەی خوارەوە هەڵی بکە و بیکوژێنەوە؛
1. مۆدێمی کابلی، چاوەڕوان بە با مۆدێمی کابلی ڕیسێت ببێت.
2. AP (ڕووتەر)، چاوەڕوان بە با AP (ڕووتەر) ڕیسێت ببێت.
3. تەلەفزیۆن.
ئەگەر پەیوەندیی بێتەل بە کار دەهێنیت، SSID (ناوی تۆڕ) و کەناڵی بێتەلی AP (ڕووتەر) بگۆڕە.
ئەگەر IPی ستاتیک بە کار دەهێنیت، ڕاستەوخۆ IPـەکەی پێ بدە.
پەیوەندی بکە بە دابینکەری ئینتەرنێتەکەت یان کۆمپانیاکانی AP (ڕووتەر).
پەیوەندیی تۆڕی Gateway نەماپەیوەندیی تۆڕی Gateway نەما
کاتێک X لە تەنیشتی Gateway دەردەکەوێت
AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
کابلی کارەبای AP (ڕووتەر)، مۆدێمی کابلی دەربهێنە، 10 چرکە چاوەڕوان بە. دووبارە بیدەوە لە کارەبا.
AP (ڕووتەر) یان مۆدێمی کابلی ڕیسێت بکە.
پەیوەندی بکە بە دابینکەری ئینتەرنێتەکەت یان کۆمپانیاکانی AP (ڕووتەر).
سەردانی ماڵپەڕی دروستکەری AP (ڕووتەر) بکە بۆ ئەوەی دڵنیا ببیت کە نوێنترین firmware (فێرموێر) لەسەر ڕووتەرەکە دامەزراوە.
پەیوەندیی تۆڕی DNS نەماپەیوەندیی تۆڕی DNS نەما
کاتێک X لە تەنیشتی DNS دەردەکەوێت
AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
کابلی کارەبای مۆدێمی کابلی یان AP (ڕووتەر) دەربهێنە، 10 چرکە چاوەڕوان بە. دووبارە بیدەوە لە کارەبا.
AP (ڕووتەر) یان مۆدێمی کابلی ڕیسێت بکە.
بزانە ئایا ناونیشانی MACی TV/AP (ڕووتەر) لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار دەبێت.(ناونیشانی MAC کە لە پەنجەرەی دۆخی تۆڕ دا نیشان دەدرێت، دەبێت لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار ببێت.)
لە بەشی ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.