کێشە پەیوەستکردنی کۆمپیۆتر
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
دوای ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە پەیوەست دەکەم بە کۆمپیۆتر شاشەکە هەر بەتاڵە.
بزانە ئایا کۆمپیۆترەکە باش پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکە.
بە کۆنترۆڵی لەدوور تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنەوە و دووبارە هەڵی بکە.
لە حاڵێک دا کە تەلەفزیۆن هەڵکراوە کۆمپیۆترەکە لەنۆ (ڕیستارت) بکە.
وردبینی (ڕیزۆلووشن) لەسەر ڕێژەیەک دابنێ کە کۆمپیۆتر قەبووڵ بکات.
بۆ بەکارهێنانی جووت پیشاندەر، بزانە ئایا کۆمپیۆترەکەت یان نۆتبۆکەکەت پشتیوانی دەکات لە شیوازی جووت پیشاندەر.
دووبارە کابلی HDMI پەیوەست بکە.
ئەگەر پۆرتی RGBی کۆمپیۆتەرەکەت داوە لە HDMI INی تەلەفزیۆنەکەت، پێویست بە کۆنێکتۆری RGB بە HDMI هەیە.
ئەگەر کۆنێکتۆری RGB بە HDMI بە کار بهێنیت هیچ شتێک لەسەر شاشە نابینیت.
کاتێ کە بە کابلی HDMI کۆمپیۆترەکە پەیوەست دەکەم بە تەلەفزیۆنەکە، هیچ دەنگ نایەت.
پەیوەندی بکە بە بەرهەمهێنەری کارتی ڤیدیۆی خۆت بۆ ئەوەی شێوازی پەخشی دەنگ لە ڕێگەی HDMI بپشکنێت.
ئەو دەستە لە کارتی ڤیدیۆ کە بۆ بەکارهێنان لەگەڵ فایلی فۆرمەتی DVI دروست کراون، پێویستە بە جیا و بە کابلێکی دەنگ پەیوەست بکرێن.
لە پانێلی کۆنترۆڵ لەبەشی ڕێککردنەکانی دەنگی کۆمپیۆتەرەکەت دا، LGTV بکە ئامێری گریمانە/دیفۆڵت.
هەموو کارتێکی ڤیدیۆ پشتیوانی ناکات لە پەخشی دەنگ لەڕێگەی HDMIـەوە. تکایە پەیوەندی بکە بە بەرهەمهێنەرەوە.
لەم حاڵەتە دا، کابلی دەنگ بە جیا کۆنێکت بکە. پۆرتی بیستۆکی کۆمپیۆترەکەت بدە لە پۆرتی دەنگی چەپ/ڕاست (سپی/سوور)ی AV IN بە کەڵکوەرگرتن لە کابلی گۆڕینی 3.5 mm بە RCA.
لەو مۆدێلانە دا کە هیچ پۆرتێکی دەنگی AV INیان نیە، بڵندگۆی دەرەکی بدە لە پۆرتی بیستۆکی کۆمپیۆتەرەکەت.
دوای پەیوەستکردنی کۆمپیۆتر بە تەلەفزیۆنەکە، بەشێک لە شاشە دەقرتێت یان شاشە دەچێتە لایەک.
وردبینی (ڕیزۆلووشن) لەسەر ڕێژەیەک دابنێ کە کۆمپیۆتر قەبووڵ بکات.
(دوای گۆڕینی وردبینی، کۆمپیۆترەکەت ڕیبووت بکە.)
لە بەشی ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.