کێشەکانی شاشە
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بوون، تکایە ئەمانە بپشکنن: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.
سەرەتا ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە تاقیکردنەوەی وێنە ئەنجام بدە بۆ ئەوەی بزانیت هیچ کێشە یان شتی نائاسایی لە تەلەفزیۆنەکە دا هەیە یان نە.
ئەگەر سێت-تۆپ-بۆکس بە کار دەهێنیت، بیکوژێنەوە و هەڵی بکەوە.
دڵنیا ببە کە سێت-تۆپ-بۆکس بە دروستی دراوە لە تەلەفزیۆنەکە.
شاشە هاوپۆشی (overlap) دەکات یان لە هەموو کەناڵەکان دا یان لە کەناڵێک دا شاشە خەتی تێ دەکەوێت.
ئانتێنەکەت ڕوو بە وێستگەی پەخش بسووڕێنە یان بەپێی ڕێنمایەکانی نێو بەشی “چۆنیەتی پەیوەستکردنی ئانتێن” بە شێوەی دروست ئانتێنەکە پەیوەست بکە.
دوای کوتوپڕ دەرکەوتنی خەتی ئەستوونی یان ئاسۆیی و حاڵەتی وەکوو تۆڕ لەسەر شاشە، شاشەکە دەلەرزێت.
هەندێ ئامێر وەکوو تەلەفۆنی بێتەل، وشکۆکەری موو، درێڵی کارەبایی و هتد بە کار مەهێنە. ئەم کێشە بە هۆی ئەو ئامێرە ئێلێکترۆنیکیانە دروست دەبێت کە فرەکانسیان لە سەرۆ یە وەکوو تەلەفزیۆنێکی تر یان سەرچاوەی بەهێزی ئێلێکترۆمێگناتیک.
بەرنامەیەک کە بەشێوەی دیجیتاڵی پەخش دەکرێت دەوێستێت یان شاشەکەی شکاوە.
ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە سیگناڵ لاوازە یان بە شێوەیەکی ناتەواو دەگات بە تەلەفزیۆنەکە. ئاراستەی ئانتێنەکە بگۆڕە یان بزانە کابلەکە دروست پەیوەست کراوە.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان کەناڵەکان سازاندنی کەناڵ (سازکردن و رێکبەندکردنی کەناڵ) سازاندنی دەستی
ئەگەر لە حاڵەتی ’سازاندنی دەستی’، دا سیگناڵ زۆر لاوازە، پەیوەندی بکە بە وێستگەی پەخش یان نووسینگەی بەڕێوەبردن و داوا بکە سیگناڵەکان چێک بکەن.
کاتێک هەوڵ دەدەم کە بیدەم لە کابلی HDMI، لە هەر چوار ئاراستەی شاشەکە دا خەتی ستوونی دەبینم، یان ڕەنگەکان لێڵ دەبن.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە ڕێکبەندەکانی ڕێژەی وێنە تەنها سکانکردن
تەنها سکانکردن لەسەر حاڵەتی "کوژاندنەوە" دابنێ.
ئامرازی تەنها سکانکردن وێنەی ئەسڵیی تۆ وەکوو خۆی نیشان دەدات. ئەگەر سیگناڵەکە نۆیزی هەبێت، ڕەنگە لە هەر چوار ئاراستەی شاشەکە دا نۆیز ببینیت.
کاتێک هەوڵ دەدەم کە بیدەم لە کابلی HDMI، هیچ نابینم یان وێنەکە پرتەپرت دەکات.
بزانە ئایا کابلی HDMI® سیفاتی پێویستی هەیە. ئەگەر کابلی HDMI® عەیبدار بێت (چەمابێتەوە یان شکابێت)، ڕەنگە وێنە پرتەپرت بکات یان شاشە سپی بێت.
دڵنیا ببە کە کابلەکە دروست درابێت لە پۆرتەکە. پەیوەندیی خراپ یان لەق دەتوانێت نیشاندانی وێنە لەسەر شاشە تووشی گرفت بکات.
شاشەکە زۆر کز یان تاریک دیارە.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە رێکبەندەکانی دۆخی وێنە دۆخی وێنە
دۆخی وێنە to بگۆڕە و بیکە ئەو شێوازەی کە دەتەوێت. (ستاندارد، گەش، هتد.)
ئەمە تەنها لەسەر ئەو شێوازی پێدانە کە خەریکی بە کاری دەهێنیت جێبەجێ دەکرێت.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە رێکبەندەکانی دۆخی وێنە بەربژارەکانی وێنە بایەخدانی Motion Eye
ئامرازی بایەخدانی Motion Eye لەسەر کوژاندنەوە دابنە. ئەمە تەنها لەسەر ئەو شێوازی پێدانە کە خەریکی بە کاری دەهێنیت جێبەجێ دەکرێت.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە پاشەکەوتی وزە
ئامرازی پاشەکەوتی وزە لەسەر کوژاندنەوە یان کەمترین دابنە.
ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە شێوازی ئارامی چاو
ئامرازی شێوازی ئارامی چاو لەسەر کوژاندنەوە دابنە.
شاشەکە ڕەش و سپیە یان ڕەنگگەلی جیاواز نیشان دەدات.
شێوازی پێدان یان پەیوەندیی کابل بپشکنە و بزانە کێشەی نیە.
بچۆ لاپەڕەی ماڵەوەماڵەوە دوگمەی پێداندوگمەی پێدان و ئەو پێدەرەی کە کۆنێکت کراوە هەڵبژێرە.
ئەگەر بیدەیت لە COMPONENT IN بەڵام AV هەڵبژێریت، ڕەنگە وێنەی سەر شاشەکە ڕەش و سپی نیشان بدرێت.
بچۆ ماڵەوەماڵەوە دوگمەی پێداندوگمەی پێدان و پێکهاتە هەڵبژێرە.
ئەگەر دەیدەیت لە AV IN یان COMPONENT IN، بیپشکنە و دڵنیا ببە کە هەریەک لە کابلەکان دراوە لە پۆرتی هاوڕەنگی خۆی.
پۆرتەکانی AV IN / COMPONENT IN تەنها لە هەندێ شێواز دا هەن.
لە بەشی ماڵەوەماڵەوە ئایکۆنی ڕێککردنئایکۆنی ڕێککردن ئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکانئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە لە نێو تەلەفزیۆنەکە دا لەبارەی خزمەتی موشتەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تەلەفزیۆنەکە زانیاری دانراوە.