بەکارهێنانی Focus Zoom
دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە Focus Zoom بەشێک لە شاشەکە گەورە بکەیتەوە.
دوگمەی FOCUSی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و ڕایبگرە.

گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆنگەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن

  1. ئەمە شوێنی گەورەکراو و دیمەنێکی گەورەکراو نیشان دەدات.
    بەشی گەورەکراو لەگەڵ جووڵانی نیشاندەر دەجووڵێت.
دەتوانیت بە دوگمەی سەرۆ و خوارۆی ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئاستی گەورەکردنەوەی Focus Zoom بگۆڕیت.
دەتوانیت بە دوگمەی ڕاست و چەپی ڕیمۆت کۆنترۆڵ شکڵ و ئەندازەی Focus Zoom بگۆڕیت.
دوگمەی شینشینی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکەت دابگرە بۆ شاردنەوەی ڕێبەری دوگمەی کۆنترۆڵی Focus Zoom.
بۆ چوونەدەرەوە لەم ئامرازە و گەڕانەوە بۆ شاشەی سەرەکی دوگمەی FOCUS یان EXIT فشار بدە. هەروەها دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەی BACKی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ بچیتە دەرەوە لەم ئامرازە.
ئەگەر لە شاشەیەکی گەورەکراو دا کەناڵ بگۆڕیت یان ئەپێکی تر بکەیتەوە، ئامرازەکە دادەخرێت.
تەنها بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دەتوانیت ئەم ئامرازە بە کار بهێنیت.
لە کاتی بەکارهێنانی هەندێ ڤیدیۆ یان ئامراز دا ڕەنگە ئەم ئامرازە کار نەکات.
سابتکردنی جێگەی Focus Zoom
لەو شوێنەی کە دەتەوێت سابتی بکەیت دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
بەشی گەورەکراو لەو شوێنە دا سابت دەبێت.
ئەم ئامرازە پشتیوانی دەکات لە وێنەگەلی جووڵاو وەکوو ڤیدیۆ و پەخشی ڤیدیۆیی، تەنها لە Live TV، وێنەی نێو ئەپەکانی فۆتۆ و ڤیدیۆ، تۆماری نێو ئەپی تۆمارکردنەکان (کە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) دا یان لە شێوازی پێدانی ‌HDMI دا.
لە کاتی بەکارهێنانی هەندێ ڤیدیۆ یان ئامراز دا ڕەنگە ئەم ئامرازە کار نەکات.
بەکارهێنانی ئامرازەکانی تر

بەکارهێنانی ئامرازە لاوەکیەکانی گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆنبەکارهێنانی ئامرازە لاوەکیەکانی گەورەکردنەوەی شاشەی تەلەفزیۆن

  1. دەتوانیت ئەو شاشە کە خەریکی تەماشای دەکەیت ڕابگریت و دووبارە دەست بکەیت بە سەیرکردنی.
    ئەگەر لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراو دا بیوەستێنیت و دووبارە بیخەیتەوە کار، ئەو دیمەنەی کە ئێستا پەخش دەکرێت دەبینیت.
  2. دەتوانیت لەو شاشەی کە تەماشای دەکەیت وێنە بگریت.
    دەتوانیت بیچتە نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەو وێنانەی کە لە شاشە گرتووتە ببینیت.
ئەم ئامرازە تەنیا لە شێوازی Live TV، وێنەی نێو ئەپەکانی فۆتۆ و ڤیدیۆ، تۆماری نێو ئەپی تۆمارکردنەکان (کە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە) یان لە شێوازی پێدانی ‌HDMI دا پشتیوانی دەکرێت.
لە کاتی بەکارهێنانی هەندێ ڤیدیۆ یان ئامراز دا ڕەنگە ئەم ئامرازە کار نەکات.