Tag On چییە؟
ئەگەر تەلەفۆنێکی هۆشمەند کە NFCی هەیە بلکێنیت بە بەرچەسپێکی Tag On، دەتوانیت لە نێوان تەلەفۆنی هۆشمەند و تەلەفزیۆن دا ناوەرۆک هاوبەش بکەیت و تەلەفۆنی هۆشمەندی خۆت وەکوو ڕیمۆت کۆنترۆڵ بە کار بهێنیت.
بەرچەسپی Tag On چیە؟
بەرچەسپی Tag On کە لەلایەن LG Smart TV دابین کراوە بە تەلەفۆنی هۆشمەند ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانی ئامرازی NFCی نێو خۆی وەسڵ ببێت بە Smart TV.
بەرچەسپی Tag On لۆچ مەکە و مەنووشتێنەوە. دەنا، بەرچەسپی Tag On ناناسرێتەوە.
بەرچەسپەکە مەلکێنە بە هیچ بەشێکی کانزای تەلەفزیۆنەکەت. دەنا، تەلەفۆنی هۆشمەندی تۆ ناتوانێت بەرچەسپی Tag On بناسێت.
بۆ کڕینی بەرچەسپی Tag On، پەیوەندی بکە بە ناوەندی خزمەتی LG Electronics.
چۆنیەتی ئامادەکردنی Tag On
بۆ بەکارهێنانی Tag On، ئەم ڕێککردنانەی خوارەوە پێویستن.
- Smart TV و تەلەفۆنی خۆت وەسڵ بکە بە یەک تۆڕی وای-فای. ئەگەر ناتوانیت وەسڵ ببیت بە تۆڕی وای-فای، بچۆ بەشی

تۆڕWi-Fi Direct و لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دایبنە. - ئامرازی NFCی تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت چالاک بکە.
- تەلەفۆنە هۆشەمندەکەت بلکێنە بە بەرچەسپی Tag On.
- لە شاشەی کاربەرنامەی LG TV SmartShare دا، سەیری لیستی ئامێرەکان بکە و ئەو Smart TVـە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پێیەوە وەسڵ ببیت. ئەگەر بەرنامەی LG TV SmartShare لەسەر تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت دانەمەزراوە، دایمەزرێنە.ئەگەر ئەو تەلەفزیۆنە کە دەتەوێت پێیەوە وەسڵ ببیت لە نێو لیستی ئامێرەکانی نێو بەرنامەی LG TV SmartShare دا نیە، دوگمەی سکەنی دووبارە لەمس بکە.
- ڕێنماییەکانی سەر شاشەی Smart TV جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی پرۆسەی سەلماندن ئەنجام ببێت.
- دووبارە تەلەفۆنە هۆشەمندەکەت بلکێنە بە بەرچەسپی Tag On.
ئەگەر دەتەوێت ئەو زانیاریانە کە لەسەر بەرچەسپی Tag On زەخیرە کراون ڕیسێت بکەیت، لە بەشی NFC Tag Onی تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت بچۆ سەر ڕێککردنەکانی بەرنامەی LG TV SmartShare.
ئەگەر تەلەفۆنێکی هۆشمەند کە بەرنامەی LG TV SmartShare لەسەری دامەزراوە بدەیت لە بەرچەسپێکی سەلمێنراوی Tag On، دەتوانیت دەستبەجێ و بێ سەلماندنی زیاتر ئەم خزمەتە بە کار بهێنیت.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی چۆنیەتی چالاک کردن ئامرازی NFC لەسەر تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت، نامیلکەی ڕێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.
بۆ تماشاکردنی ناوەرۆکی نێو تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت لەسەر تەلەفزیۆن
- لەنێو بەرنامەی LG TV SmartShare ئەو شتە کە دەتەوێت تماشای بکەیت هەڵبژێرە و پەخشی بکەوە.
- بۆ پەخشکردنەوەی ناوەرۆک لەسەر تەلەفزیۆن، تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت بدە لە بەرچەسپی Tag On.
بۆ کۆنترۆڵکردنی تەلەفزیۆنەکەت بە تەلەفۆنی هۆشمەند
- تەلەفۆنە هۆشەمندەکەت بلکێنە بە بەرچەسپی Tag On.
- لەسەر تەلەفۆنە هۆشمەندەکەت بەرنامەی LG TV Remote-webOS هەڵبژێرە و بیکەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئامرازی ڕیمۆت کۆنترۆڵ، بەرنامەی LG TV Remote-webOS دامەزرێنە.
کاتێک کە بەرنامەی تر یان ئامرازی تر لەنێو Smart TVـەکەت دا کرابێتەوە، مومکینە ئامرازی Tag On ئاسایی کار نەکات. ئاساییانە بە داخستنی بەرنامەکانی تر یان ئامرازەکانی تری تەلەفزیۆنەکە کێشەکان چارەسەر دەبن.