بۆ بەکارهێنانی تێلێتێکست
Screen Remote(ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic)TEXT (ڕیمۆت کۆنترۆڵی سەرشاشە)
(یان لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی TEXT فشار بدە.)
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.]
تێلەتێکست خزمەتێکی بەخۆڕاییە کە لەلایەن ئەو وێستگەی تەلەفزیۆنیەوە پێشکەش دەکرێت کە زانیاریی تێکستی لەبارەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن، هەواڵەکان و کەشوهەوا پێشکەش دەکات.
ڕەمزخوێنی تێلەتێکستی ئەم تەلەفزیۆنە دەتوانێ پشتیوانی بکات لە سیستەمەکانی SIMPLE، TOP و FASTEXT.
دوگمەی ڕەنگی بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر.
دوگمەی ژمارە ژمارەی لاپەڕەی مەبەست داخل بکە بۆ ئەوەی بچیتە سەر ئەو لاپەڕە.
بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر.
ئامرازی تایبەتی تێلەتێکست
Screen Remote (ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic)TEXT (ڕیمۆت کۆنترۆڵی سەرشاشە)T.OPT (ڕیمۆت کۆنترۆڵی سەرشاشە)
(یان لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی T.OPT فشار بدە.)
مێنووی بژاردەی تێکست هەڵبژێرە.
ژێدەر هەر لاپەڕەیەکی ڕێزبەند هەڵبژێرە.
کات لە کاتی تماشاکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی، ئەم مێنووە هەڵبژێرە تاوەکوو کات لە گۆشەی سەرۆی لای راستی شاشە نیشان بدرێت.
راگرتن گۆڕینی ئۆتۆماتیکی لاپەڕە بوەستێنە، هەرکات لاپەڕەیەکی تێلەتێکست لە 2 یان چەند ژێرلاپەڕە پێک هاتبێت لاپەڕەکە بە شێوەی خودکار دەگۆڕدرێت.
ئاشکراکردن ئەم مێنووە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی زانیارییە شاراوەکان، وەکوو وەڵامی مەتەڵ یان پازێل، نیشان بدرێن.
نوێکردنەوە لەو ماوە دا کە چاوەڕوانی لاپەڕەیەکی نوێی تێلەتێکستە، لەسەر شاشە وێنەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدات.
زمان [تەنیا لە شێوازی ديجيتاڵ دا]
زمانی تێلەتێکست دیاری دەکات.
بۆ ڕێککردنی زمانی تێکست
HomeSettingsگشتیزمانتەلەتێکست یەکەم/تەلەتێکست دووەم
[تەنیا لە شێوازی ديجيتاڵ دا]
کاتێ کە دوو یان چەند زمانی تێکست پەخش دەکرێت، ئامرازی زمانی تێکست بە کار بهێنە.
ئەگەر دەیتای تێلەتێکست لە زمانێکی هەڵبژێراو دا پەخش نەکرێتەوە، زمانی تێکستی گریمانە نیشان دەدرێت.
ئەگەر وڵاتی خۆت بە هەڵە هەڵبژێری، لەوانەیە تێلەتێکست بەدروستی لەسەر شاشە نیشان نەدرێت وە ڕەنگە لە ماوەی کارکردن بە تێلەتێکست دا هەندێ گرفت ڕوو بدات.