دامەزراندنی بەرنامە بە شێوەی خۆکار

رێکبەندە خێراکانکەناڵەکانسازاندنی کەناڵسازاندنی خودکار
خۆی بەرنامەکان میزان دەکات.
- ئەو وڵاتە هەڵبژێرە کە تەلەفزیۆنەکە لەوێ بە کار دەهێنرێت. ڕێککردنەکانی بەرنامە بەپێی ئەو وڵاتە کە هەڵیدەبژێری دەگۆڕرێت.
- دەست بکە بە سازاندنی خودکار.
- ئەو سەرچاوەی پێدانە کە دەتەوێ هەڵبژێرە.
- لە ڕووی ڕێنماییەکانی سەر شاشە شێوازی میزانکردنی خۆکار دیاری بکە.
ئەگەر سەرچاوەی پێدان بە شێوەیەکی گونجاو نەدرابێت لە تەلەفزیۆنەکە، ڕەنگە کاری تۆمارکردنی بەرنامە جێبەجێ نەبێت.
سازاندنی خودکار تەنیا ئەو بەرنامانە دەدۆزێتەوە کە ئێستا پەخش دەکرێنەوە.
ئەگەر بەشی سەلامەتی چالاک کرابێت، پەنجەرەیەکی لاوەکی دێتە ڕوو و داوای تێپەڕوشە دەکات.
ڕێککردنی کابل دیاری بکە
کاتێ کە بە بەکارهێنانی ڕێکبەندی تەواو (FULL) دەگەڕیت بۆ بەرنامەکان، لەوانەیە گەڕان ماوەیەکی زۆری پێ بچێت.
بۆ ئەوەی بتوانیت خێرا و دروست بگەڕیت بۆ هەموو ئەو بەرنامانە کە هەن، پێویستە ئەم بەشانەی خوارەوە پڕ بکەیتەوە. ئەو بەشانە کە بەگشتی بە کار دەهێنرێن بە شێوەی "گریمانە" پڕ کراونەتەوە.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی جۆر جیاوازن.
بۆ ئەوەی بتوانیت خێرا و دروست بگەڕیت بۆ هەموو ئەو بەرنامانە کە هەن، پێویستە ئەم بەشانەی خوارەوە پڕ بکەیتەوە. ئەو بەشانە کە بەگشتی بە کار دەهێنرێن بە شێوەی "گریمانە" پڕ کراونەتەوە.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی جۆر جیاوازن.
| فرەکانسێکی دیاریکراو لەلایەن بەکارهێنەر داخڵ بکە. | |
| خێرایی ناردنی سیمبۆڵ بۆ بەرنامەیەک لەلایەن ئامێرێک وەکوو مۆدێم. | |
| بارکردنی سیگناڵی دەنگ یان ڕەنگ لەسەر هەڵگر. | |
| پێناسێکی تایبەت کە بۆ هەر بەکارهێنەرێک دیاری دەکرێت. | |
| ڕێژەیەکی فرەکانسی دەسپێک کە لەلایەن بەکارهێنەر دیاری دەکرێت داخڵ بکە. | |
| ڕێژەیەکی فرەکانسی کۆتایی کە لەلایەن بەکارهێنەر دیاری دەکرێت داخڵ بکە. |
بژاردەی ڕێککردنی سەتەلایت
[ئەگەر حاڵەتی بەرنامە لەسەر سەتەلایت ڕێک کرابێت]
دەتوانی ئەو سەتەلایتە کە دەتەوێت زێدە بکەیت / بسڕیتەوە / ڕێک بکەیت.
| سەتەلایتی مەبەستی خۆت هەڵبژێرە. | |
| [بەپێی وڵات] یەکێک لەم بڕانە هەڵبژێرە 9750/10600، 9750/10750، 9750، 10600،10750، 5150، MDU1، MDU2، MDU3، MDU4، MDU5. ئەگەر 9750/10600، 9750/10750(MHz) هەڵبژێریت، نەغمەی 22 کیلۆهێرتز ناچالاک دەبێت. ئەگەر ناتوانیت بڕی فرەکانسی LNB لە نێو ئەم لیستە دا بدۆزیتەوە، بەشی "بەکارهێنەر" هەڵبژێرە و خۆت فرەکانسەکەی پێ بدە. |
|
| ئەو ترانسپۆندەرە هەڵبژێرە کە دەتەوێ بیکەیتەوە. | |
| کاتێ کە سویچی تۆنی 22KHz بە کار دەهێنیت، 22KHz یان 0Hz هەڵبژێرە. ئەگەر نەغمەی 22 کیلۆهێرتز بە کار بهێنیت، 'یونیکابل' و 'جۆری مۆتۆڕ' ناچالاک دەبن. | |
| بۆ چالاککردنی سەرچاوەی هێز بۆ LNB، بژاردەی 'هەڵکردن' هەڵبژێرە. ئەگەر بژاردەی 'کوژاندنەوە' هەڵبژێریت، بەشی 'جۆری ماتۆڕ' ناچالاک دەکرێت. | |
| کاتێ کە DiSEqC بە کار دەهێنیت، لە بەشی A~D / ToneA~B بژاردەیەک هەڵبژێرە. ئەگەر DiSEqC بە کار بهێنیت، بەشەکانی 'یونیکابل' و 'جۆری مۆتۆڕ' ناچالاک دەبن. | |
| بۆ بەکارهێنانی یونیکابل بژاردەی 'هەڵکراو' هەڵبژێرە و لە مێنووی 'ڕێککردنی یونیکابل' دا یونیکابل ڕێک بکە. کاتێ کە یونیکابل چالاک کرابێت، بەشەکانی نەغمەی 22 کیلۆهێرتز و DiSEqC و جۆری ماتۆڕ ناچالاک دەبن. | |
| بۆ بەکارهێنانی مۆتۆڕ بژاردەی 'جۆری مۆتۆڕ' هەڵبژێرە و لە مێنووی 'ڕێککردنی مۆتۆڕ' دا مۆتۆڕ ڕێک بکە. کاتێ کە مۆتۆڕ چالاک کرابێت، بەشەکانی نەغمەی 22 کیلۆهێرتز و DiSEqC و Unicable ناچالاک دەبن. |
ئەگەر سەتەلایتەکە لەسەر ئەوانی تر ڕێک بکەیت، پێویستە بچیتە بەشی 'دەستکاریکردنی ترانسپۆندەر' و ترانسپۆندەرێک زێدە بکەیت.
کاتێ کە بەشەکانی تۆنی 22kHz و DiSEqC هەڵدەبژێریت، پێویستە لە هەمان شوێن کە لەسەر OSD نیشان دەدرێت وەسڵیان بکەیت.
ئەگەر تۆ سەتەلایتێک بسڕیتەوە، هەموو ئەو بەرنامانە کە لەو سەتەلایتە دا خزن کراون دەسڕدرێنەوە.
بژاردەی ڕێککردنی مۆتۆڕ
- DiSEqC 1.2 : مۆتۆڕی کۆنترۆڵ بۆ گۆڕینی شوێنی ساجی سەتەلایت.
| باری سووڕاندنی مۆتۆڕ دیاری بکە. | |
دوو شێوازی سووڕاندن هەن : پلەپلە و بەردەوام.
|
|
Transponder |
ئەو 'ترانسپۆندەرە ئەزموونی'ـە هەڵبژێرە کە دەتەوێت مێزانی بکەیت. |
ئاراستەی سووڕانی مۆتۆڕ بەرەو لای ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا دیاری بکە بۆ ئەوەی مۆتۆڕەکە تەنیا لەو ئاراستە دا کە دیاری کراوە بسووڕێت.
|
|
| تۆ دەتوانی مۆتۆڕەکە ببەیتە سەر سیفر. |
- USALS : شوێنی ئێستات دیاری بکە (درێژایی جوگرافیایی / پانتایی جوگرافیایی).