LG Content Store
دەتوانیت خێرا و ئاسان بگەڕێیت بۆ نمایشەکانی تەلەفزیۆن, فیلمەکان، و زۆر شتی تر بۆئەوەی دەستبەجێ سەیریان بکەیت.
هەروەها دەتوانیت ئەپەکانی هاوپۆلە جیاوەزەکانی وەکوو وەک خوێندن، ڕابواردن، شێوازی ژیان، نووچە، و یاری دابگریت و بە کاریان بهێنیت.
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە.
  2. LG Content Store دەکاتەوە.

LG Content StoreLG Content Store

ئەم ئامرازە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە.
ئیمکانات و ئامرازەکان ڕەنگە لە هەندێ وڵات سنووردار بن.
بەپێی مۆدێل یان وڵات ڕەنگە ناوەرۆک جیاواز بێت.
کاتێک منداڵان بە کاریان دەهێنن، هۆشیار بن. ڕەنگە منداڵان لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە دەستیان بە شتی ئۆنلاینی نەگونجاو و خراپ بگات.
دەتوانیت بە سنووردارکردنی هەندێ ئەپ وەک 'وێبگەڕ' ڕێگە بگریت لە دەسگەیشتنی منداڵان بە ناوەرۆکی ئۆنلاینی نەگونجاو.
دەتوانیت لە بەشی HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان سەلامەتی دا سنوورداریەکان دیاری بکەیت.
ناوەرۆکی پێشنیارکراو لەنێو شاشەی سەرەکی
شاشەی سەرەکیی LG Content Store باوترین ناوەرۆک بۆ هەریەک لە پۆلەکان نیشان دەدات.
ناوەرۆکێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی هەموو وردەکاریەکانی ببینیت.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە پێویستە وەسڵ ببیت بە ئینتەرنێت.