دروستکردنی حیسابی LG
لە بەڕێوەبردنی ئەژمێر دا، دەتوانیت ئادرسی ئیمەیلی خۆت بە کار بهێنیت بۆ دروستکردنی حیسابێکی نوێی LG.
  1. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  2. ئەمە هەڵبژێرە: All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی بەڕێوەبردنی ئەژمێر.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: دروستکردنی ئەژمێر. مەرجەکانی بەکارهێنانی خزمەت بخوێنەوە و قەبووڵیان بکە.
  4. پێناس و تێپەڕوشەی پێ بدە. پێناسی تۆ دەبێ ئادرسی ئیمەیلەکەت بێت.
  5. ڕۆژی لەدایکبوونتی پێ بدە.
  6. باشە هەڵبژێرە. بچۆ نێو ئیمەیلەکەت بۆ ئەوەی ئادرسی ئیمەیلەکەت بسەلمێنیت. بەرلەوەی کاتی بەسەربچێت، ئیمەیلەکەت بسەلمێنە.
  7. بە حیسابی نوێت بچۆ ناوەوە و دەست بکە بە بەکارهێنانی خزمەتەکان.
بۆ دروستکردنی حیساب پێویستە وەسڵ بیت بە ئینتەرنێت.
زانیاریە پێویستەکان ڕەنگە بەپێی وڵات جیاواز بن.
ئەو پێناسانەی کە ئێستا هەتە و ئادرسی ئیمەیل بە کار ناهێنن، دەکرێ بکرێن بە ئادرسی ئیمەیلی تۆ.
دەتوانی بە حیسابی Facebook یان گووگڵی خۆت بچیتە ناوەوە.
(ئامرازەکانی تر بێجگە لە چوونەناوەوە ڕەنگە بوونیان نەبێت.)
بەپێی تەمەنت ڕەنگە بەکارهێنانی ئەم خزمەتە بۆ تۆ سنووردار بکرێت.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بەم ئامرازە، لەنێو 'رێنمای بەکارهێنەر' دا بەشی 'دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان' بخوێنەوە.