گەڕان
ئامرازی گەڕان ڕێگەت پێ دەدات کە لەڕێگەی ئامرازی ناسینەوەی دەنگ و تەختەکلیلەوە ناوەرۆک و زانیاریی جۆربەجۆر بدۆزیتەوە و بەکاریان بهێنیت.
بە کەڵکوەرگرتن لە دەنگی خۆت دەتوانیت بگەڕێیت بۆ میدیای جۆربەجۆر وەک وێنە، ڤیدیۆ، مووزیک و بەرنامەی تۆمارکراو، هەروەها دەتوانیت ئامرازە جۆربەجۆرەکانی تەلەفزیۆنەکەت چالاک بکەیت.
بە کەڵکوەرگرتن لە دەنگی خۆت دەتوانیت بگەڕێیت بۆ میدیای جۆربەجۆر وەک وێنە، ڤیدیۆ، مووزیک و بەرنامەی تۆمارکراو، هەروەها دەتوانیت ئامرازە جۆربەجۆرەکانی تەلەفزیۆنەکەت چالاک بکەیت.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
گەڕان بۆ ناوەرۆک
- ئامرازی گەڕان بکەوە، لەڕێگەی فشاردانی دوگمەی
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ. - بە وشەی گەڕانی دڵخوازت بگەڕە بۆ ناوەرۆک و زانیاریی جۆربەجۆر.

- وشەیەک بنووسە بۆ گەڕان.
- دەتوانیت بە کۆنترۆڵی دەنگی گەڕان ئەنجام بدەیت.
- ڕێککردنەکانی ئایتمەکانی گەڕان بگۆڕە.ئەگەر لەنێو ئەو ئەپانە کە ئامرازی گەڕانی سەر تەلەفزیۆنیان هەیە بگەڕێیت، گەڕانەکە لەڕێگەی ئامرازی گەڕان ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕێککردنەکانی کەناڵ، ناوچە، و تۆڕ، هەروەها بەپێی قەبووڵ کردن یان نەکردنی شەرت و مەرجەکان، ڕەنگە دەرەنجامەکانی گەڕان جیاواز بن.
بەپێی پێدراوی تەختەکلیل و پێدراوی دەنگی ڕەنگە دەرەنجامەکانی گەڕان جیاواز بن.
خستنەکاری ئامرازەکانی تەلەفزیۆنەکە بە کۆنترۆڵی دەنگی
- دوگمەی
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە با گەڕان بکرێتەوە، پاشان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن
هەڵبژێرە.
دوای ئەوە حاڵەتی ناسینەوەی دەنگ چالاک دەبێت.بۆ ئەوەی بچیتە سەر حاڵەتی ناسینەوەی دەنگ، زۆر ئاسان دەتوانیت دوگمەی
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدەیت و ڕایبگریت. - دەنگت بە کار بهێنە بۆ گەڕانی کلیلوشە یان ئەنجامدانی ئەو کارەی کە دەتهەوێت ئەنجامی بدەیت.

ئامرازە هەبووەکان
| تماشاکردنی تەلەفزیۆن |
| دەتوانیت بەرنامە تۆمار بکەیت، کەناڵ بگۆڕیت، و دەنگ کەم و زۆر بکەیت. نموونە) «دەنگ کەم و زۆر بکە» / «OOO (ژمارەی کەناڵ) هەڵبکە» / «OOO (ناوی کەناڵ) هەڵبکە» |
| ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆن |
| دەتوانیت پێدراو بگۆڕیت بۆ ئامێرێک کە پەیوەست کراوە بە تەلەفزیۆنەکەت، یان ڕێککردنەکانی تەلەفزیۆنەکەت بگۆڕیت. نموونە) «بچۆ سەر HDMI1» / «ڕێککردنەکانی ڤیدیۆ بکەوە» / «ڕێنمای بەکارهێنەر نیشانم بدە» / «تایمەری خەو هەڵبکە» |
| قەدبڕ |
| دەتوانیت ئەو ئەپانە کە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت دانراون بە کار بهێنیت. نموونە) «ڕێنمای کەناڵ نیشانم بدە» / «زانیاریەکانی بەرنامە نیشانم بدە» / «ئامرازی پەیوەستکردنی ئامێر بکەوە» |
| کهشوههوا / کات |
| دەتوانیت زانیاریەکانی کەشوهەوا و کات بپشکنیت. نموونە) «کەشوهەوا» / «کەشوهەوای ئەم هەفتە بۆ OOO (ناوی ناوچە) / «ئێستا کاتژمێر چەندە؟» / «کاتی نیوویۆرک» |
| گەڕان بۆ ناوەرۆک |
| [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.] دەتوانیت لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆن یان VOD, ناوەرۆکی فیلم و YouTube، فایلەکانی وێنە، ڤیدیۆ، مووزیک و تۆمارەکان بگەڕیت نموونە) «بگەڕە بۆ OOO (ناوی فیلم) / «لە YouTube بگەڕە بۆ OOO» |
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
ئەگەر وشەیەک یان دەستەوشەیەک بڵێیت کە واتایەکی ڕوونی هەبێت، ڕەنگە کاری پەیوەندیدار دەستبەجێ ئەنجام ببێت بێ ئەوەی پێویستی بە هەڵبژاردنی زیاتر یەن تەئیدکردن هەبێت.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، پێویستە زمانی ناسەرەوەی دەنگ و زمانی پێرست ڕێک بکەیتە سەر ئەو زمانەی کە بەکاری دەهێنیت.
ئەو ئامرازانە کە هەن ڕنگە لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بن.
ئەو دەستەوشانەی کە لە سەرەوە وەک نموونە نیشان دراون ڕەنگە جیاواز بن لەو دەستەوشانەی کە دەبێ بە کار بهێنرێن.
هۆشداری لەبارەی ئامرازی ناسینەوەی وتار
ناسینەوەی دەنگ پێویستی بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک هەیە، کە ڕەنگە هەندێ لە مۆدێلەکانی تەلەفزیۆن پشتیوانیی لێ نەکەن.
بۆ بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی ناسینەوەی وتار، پێویستە تۆڕ و کەناڵەکان و ناوچەی خۆت و هتد دیاری بکەیت. دەنا ناتوانیت هەندێ لە ئامرازەکان بە کار بهێنیت.
ئەگەر پەیوەست نەبیت بە تۆڕەوە، ڕەنگە نەتوانیت هەندێ لە کەناڵەکان بگۆڕیت.
ئەگەر پەیوەست نەبیت بە تۆڕەوە، بۆ بەکارهێنانی ئامرازی ناسینەوەی وتار پێویستە شەرت و مەرجەکانی قەبووڵ بکەیت.
دەتوانیت بچیتە
گشتی زمان (Language) زمانی ناسەرەوەی دەنگ و زمانی ناسینەوەی وتار بگۆڕیت.
گشتی زمان (Language) زمانی ناسەرەوەی دەنگ و زمانی ناسینەوەی وتار بگۆڕیت.لە هەندێ وڵات دەتوانیت گەڕان بە کار بهێنیت بێ ئەوەی ناوچە یان کەناڵەکانی خۆت دیاری بکەیت.
ڕێژەی ناسینەوەی وتار ڕەنگە بەپێی تایبەتمەندیەکانی بەکارهێنەر (واتە بەرزیی دەنگ، شێوازی زارکردن، ئاوازی دەنگ، و خێرایی قسەکردن) و دۆخی دەوروبەر (دەنگوهەرا و بەرزیی دەنگی تەلەفزیۆن) جیاواز بێت.
بۆ دروست ناسینەوەی وتار، پێویستە ئارام و دروست و بە دەنگێکی گونجاو وشەکان بەیان بکەیت و دەمت نزیکەی 10 سانت لە مایکرۆفۆنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دوور بێت.
ئەگەر ئەم ئامرازە باش دەنگت ناناسێتەوە، ڕەنگە ئامرازی ناسینەوەی دەنگ جیاواز لەوەی کە بیرت دەکردەوە کار بکات.
ئەگەر دوای پەیوەستکردنی ئامێرێکی سێت-تۆپ-بۆکس بە تەلەفزیۆنەکەت ئامرازی ناسینەوەی وتار لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک بە کار دەهێنیت، چاک وایە لە کاتی پێدانی دەنگ دا ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک ڕوو بە ئامێری سێت-تۆپ-بۆکس بگریت.