بەکارهێنانی گرێدانی Magic Mobile
گرێدانی Magic Mobile ڕێگەت پێ دەدات کە ناوەرۆکی سەر ئامێرە هۆشمەندەکانی کەسانی تر لەسەر تەلەفزیۆنەکەت ببینیت و چێژیان لێ وەربگریت.
چاک وایە کە وەشانی ئەندرۆیدی ئامێرە هۆشمەندەکەت Lollipop یان سەرتر بێت.
پەیوەستکردنی ئامێرێکی هۆشمەند لەڕێگەی گرێدانی Magic Mobile
لەڕوی ڕێنماییەکانی خوارەوە پەیوەندیێک دروست بکە:
- ئەپی LG TV Plus بخە سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت.
- هەردووی تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە هۆشمەندەکەت پەیوەست بکە بە یەک تۆڕەوە.
- ئەپی LG TV Plus بکەوە و لەڕووی ئەو ڕێنماییانە کە لەسەر شاشەکە نیشان دەدرێن پەیوەستی بکە بە تەلەفزیۆنەکەت.
- دوگمەی
فشار بدە با ئامێرەکان نیشان بدرێن، کاتێک ئەم دوگمە فشار دەدەیت لیستێک لەو ئامێرە هۆشمەندانەی کە پەیوەست کراون بە تەلەفزیۆنەکەت، لە لای ڕاستی شاشەکە نیشان دەدرێت. - ئامێری هۆشمەندی مەبەست هەڵبژێرە.

هەموو ئامێرێکی هۆشمەندی ئەندرۆید دوای دروستبوونی یەکەمین پەیوەندی، هەرکات بچێتە نێو بازنەی تۆڕەوە ئۆتۆماتیک هەوڵ دەدات کە دووبارە پەیوەند ببێت.
هاوبەشکردنی ناوەرۆک لەگەڵ گرێدانی Magic Mobile
دەتوانیت ناوەرۆکی سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت هاوبەش بکەیت و لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت بیانبینیت.
- ئەپی LG TV Plus کە خراوەتە سەر ئامێرە هۆشمەندەکەت بکەوە.
- لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکەت ناوەرۆکی مەبەستت ڕێک بخە.
بەپێی ئەوەی کە تۆ وەک ئەندامی LG TV Plus چووبێتیە ناوەوە یان نە، ئەو ئامرازانەی کە لەبەردەستن جیاوازن.
ئەو ئامرازانە کە پشتیوانی دەکرێن ڕنگە لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بن.
ئەو ئامرازانە کە پشتیوانی دەکرێن ڕنگە بەپێی وەشانی سیستەمی کارپێکردنی ئامێرە هۆشمەندەکەت جیاواز بن.