بەکارهێنانی ئەپی LG TV Plus
تۆ دەتوانی بە ئەپێک کە لەسەر ئامێری هۆشمەندی تۆ دادەمەزرێت ئامراز و فرمانەکانی تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.
  1. بەپێی سیستەمی کارپێکردنی ئامێرە هۆشمەندەکەت، ئەپی LG TV Plus لە فرۆشگەی Apple App Store یان Google Play Store دابگرە.
    دەتوانیت بەئاسانی لەڕێگەی سکەن کردنی کۆدی QR ئەپەکە دابگریت.
    Android

    Android QRQRی ئەندرۆید

    iOS

    iOS QRiOS QR

  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوەی شاشەکە دا Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  3. بچۆ سەر All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان تۆڕ ئینجا LG Connect Apps لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
  4. امێرە هۆشمەند و تەلەفزیۆنەکەت وا بەستەی یەک تۆڕی ئێنتەرنێت Wi-Fi بکە.
  5. لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکەت LG TV Plus بکەوە.
  6. دەست بنێ بە دوگمەی (start) بۆ ئەوەی بگەڕێت بەدوای ئەو تەلەفزیۆنە بگەڕێت کدەکرێ وابەستەی ئامێرەکەت بیت.
  7. لە لیستی ئامێرە دەرکەوتوەکانی دەرەنجامی گەران ئەو تەلەفزیۆنەی دەتەوێت هەڵبژێرە. کۆدێک PIN لەسەر بینگەی تەلەفزیۆنەکە نمایش دەکرێت.
  8. ئەو کۆدی PINـە بدە بە ئەپی LG TV Plus بۆ ئەوەی ئامێرە هۆشمەندەکەت و تەلەفزیۆنەکەت پێکەوە جووت بکات.
  9. دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەکانی سەر شاشەی ئامێرە هۆشمەندەکەت تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.

    LG TV Plus Appئەپی LG TV Plus

    1. دەتوانیت ئەپە جۆربەجۆرەکان کە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت دانراون بە کار بهێنیت.
    2. دەتوانیت لەدوورەوە کەناڵەکان، دەنگ و شتەکانی تر کۆنترۆڵ بکەیت.
    3. دەتوانیت نیشاندەرەکە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە بجووڵێنیت بە هەمان شێوەی کاتێک کە ڕیمۆت کۆنترۆڵ بە کار دەهێنیت.
شاشە و شێوازی کاری ئەپەکان ڕەنگە بگۆڕدرێن بەبێ ئەوەی بەکارهێنەران لەپێشەوە ئاگادار بکرێنەوە.
بۆ سوود وەرگرتن لەجیاکاری و فەرمانەکان پێویستە وابەستەی ئەنتەرنێت بیت.
جیاکاری و فەرمانە پاڵپشتی کراوەکان بەپێی وڵاتە جیاوازەکانەوە دەگۆڕێن.