ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic چیە؟

Use Magic Remoteمەجیک ڕیمۆت بە کار بهێنەUse Magic Remoteمەجیک ڕیمۆت بە کار بهێنە

دەتوانیت بە جووڵاندن و کلیک کردنی نیشاندەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بەئاسانی ئەو ئامراز و فرمانانە کە دەتەوێت هەڵبژێریت، بە هەمان شێوە کە لەسەر شاشەی کۆمپیۆتر ماوس بە کار دەهێنیت.
ئەگەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic لەگەڵ تەلەفزیۆنەکەت نەبێت، دەتوانیت بیکڕیت.
جووتکردنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic
بۆ ئەوەی بتوانیت ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic بە کار بهێنیت پێویستە لەگەڵ LG webOS TV جووتی بکەیت.
بۆ ئەوەی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic بە کار بهێنیت بەم شێوەی خوارەوە جووتی بکە:
  1. تەلەفزیۆنەکە هەڵ بکە. دوای نزیکی 20 چرکە، ڕیمۆتەکە ڕوو بە تەلەفزیۆنەکە بگرە و دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
  2. کۆنترۆڵی لەدوور خۆی‌بۆخۆی تۆمار دەکرێت و پەیامی تەواوبوونی پرۆسەی جووتکردن لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە دەردەکەوێت.
ئەگەر نەتتوانی کۆنترۆڵی لەدووری Magic تۆمار بکەیت، تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەوە و دووبارە هەوڵ بدە.
دووبارە تۆمارکردنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic
  1. ڕوو بە تەلەفزیۆنەکە بۆ نزیکی 5 چرکە دوگمەی GUIDE فشار بدە.
  2. ئەو ڕیمۆت کۆنترۆڵە کە پێشتر تۆمار کراوە لادەبرێت و دووبارە تۆمار دەکرێتەوە.
بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic
ڕوو بە تەلەفزیۆنەکە ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic فشار بدە بۆ ئەوەی نیشاندەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە دەربکەوێت.
کاتی کۆنتڕۆڵەکەت بەهەر ئاڕاستەیەک داجوولێنی ئەوا نیشاندەرەکە بەهەمان ئاڕاستە دەڕوات.
نیشاندەرەکە ببە سەر ئەو شوێنە کە دەتەوێت، پاشان دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە بۆ ئەوەی فرمانی مەبەست ئەنجام بدات.
ڕێککردنی نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic
دەتوانیت لە حاڵێک دا کە نیشاندەر لەسەر شاشە نیشان دەدرێت خێرایی و شکڵی بگۆڕیت.
  1. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  2. بەشی All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان دەستگەیشتن بەربژاری ئاماژەدەر هەڵبژێرە.
رچەگرتنی خێرایی
خێرایی نیشاندەر دیاری دەکات.
ستایڵ/قەبارە
شێواز و ئەندازەی نیشاندەر هەڵدەبژێرێت.
ئەگەر بۆ چەند ساتێک نیشاندەر بە کار نەهێنیت، خۆی‌بۆخۆی لەسەر شاشە لادەچێت. هەرکات نیشاندەر لەسەر شاشە دیار نەما، کۆنترۆڵی لەدووری Magic بۆ لای ڕاست و چەپ بشەکێنە. دووبارە نیشان دەدرێت.
ئەگەر نیشاندەر ڕەوان و ڕێکوپێک کار ناکات، دەتوانیت بە کێشانی نیشاندەر بۆ لێواری شاشەکە ڕیسێتی بکەیت.
ئەگەر دوگمەی سەرۆ، خوارۆ، چەپ یان ڕاست فشار بدەیت، نیشاندەر لادەچێت و ڕیمۆت کۆنترۆڵی تۆ وەکوو ڕیمۆت کۆنترۆڵی ئاسایی کار دەکات.
ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە مەودای دیاریکراو (10 میتر) دا بە کار بهێنە. ئەگەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە دەرەوەی مەودای دیاریکراو بە کار بهێنیت یان ئەگەر لە نێوان ڕیمۆت کۆنترۆڵ و تەلەفزیۆنەکە دا کۆسپێک هەبێت، ڕەنگە پەیوەندیکردنی لەگەڵ تەلەفزیۆنەکە تووشی کێشە ببێت.
لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرە لاوەکیەکان ڕەنگە پەیوەندیکردنی ڕیمۆت کۆنترۆڵ لەگەڵ تەلەفزیۆنەکە تووشی کێشە ببێت. هەندێ ئامێر وەک فڕنی مایکرۆوەیڤ و ئامێری LANی بێتەل، هەمان زنجیرە فرەکانسی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic (واتە 2.4 مێگاهێرترز) بە کار دەهێنن. ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی تەدەخول و شێواندنی پەیوەندی نێوان ڕیمۆت کۆنترۆڵ و تەلەفزیۆن.
ئەم کاریگەریانە دەتوانن ببنە هۆی خراپ کارکردنی ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic.
کاتێک کە ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic بە کار دەهێنیت، هۆشت ببێت نەکەویت لە کەلوپەلی ناوماڵ، ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان یان کەسانی تر.