بەکارهێنانی ڕیمۆتی شاشە
دەتوانیت بە ئەو «ڕیمۆتی شاشە» کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت نیشان دەدرێت ئەو ئامێرە دەرەکیانەی کە گرێدراون بە تەلەفزیۆنەکەت کۆنترۆڵ بکەیت.
- لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دوگمەی
فشار بدە. - ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک بە کار بهێنە بۆ هەڵبژاردنی دوگمەی مەبەست لە ڕیمۆتی شاشە کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکەت نیشان دراوە.

- ئامادەکردنی کۆنترۆڵی جیهانی ڕێک بکە بۆ ئەو ئامێرە دەرەکیانەی کە گرێدراون بە تەلەفزیۆنەکەت.
کاتێک ئامێرێک هەڵدەبژێریت، ڕیمۆتی شاشە دەبێتە ڕیمۆت کۆنترۆڵ بۆ ئەو ئامێرە.بۆ زانیاریی زیاتر، بەشی شێوازی بەکارهێنانی تەلەفزیۆن دوور کۆنترۆڵی جیهانی لە رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە. - ئەو دوگمانەی کە بۆ ئامێری هەڵبژێرراو گونجاون نیشان دەدرێن.
- گرتەی تەلەفزیۆن
دەتوانیت لە شاشەی تەلەفزیۆنەکەت وێنە بگریت. [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.]دەتوانیت بیچتە نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەو وێنانەی کە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکەت گرتووتە ببینیت یان بسڕیتەوە.تۆ دەتوانیت لەڕێگەی ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆـەوە ئەو وێنانەی کە لە شاشە گیراون بگوازیتەوە/کۆپی بکەیتە ناو ئامێرێکی خزنکردنی USB. [ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.] - دیتنی دوگمەی زیاتر لە ڕیمۆت کۆنترۆڵ.
- ئەپی گەیەنەری ئامێر بکەوە.
تەنها بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک دەتوانیت ئەم ئامرازە بە کار بهێنیت.
ئەگەر تەلەفزیۆنەکەت ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیکی لەگەڵ دا نەبێت، دەتوانیت بەجیا بیکڕیت.
بەپێی ناوچە و جۆری ئامێری گرێدراو، ئەو دوگمانەی کە لەسەر ڕیمۆتی شاشە نیشان دەدرێن جیاوازن.
بەپێی مۆدێل و وڵات بژاردەکان جیاوازن.