بەکارهێنانی SIMPLINK
دەتوانیت بەئاسانی ئامێری جۆربەجۆری موڵتیمیدیا کە لە ڕێگەی HDMI وەسڵ کراون بە ڕیمۆمت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکە، کۆنترۆڵ بکەیت و بە کاریان بهێنیت.
  1. بە کابلێکی HDMI پۆرتی SIMPLINK HDMI Output بدە لە پۆرتی HDMI INی تەلەفزیۆنەکەت.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOMEماڵەوە فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن هەڵبژێرە.
  3. بچۆ بەشی All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی و SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ هەڵبژێرە.
  4. ئامرازی SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
  5. ڕێککردنەکانی Auto Power Sync لەسەر هەڵکردن یان کوژاندنەوە دابنە. (ئەگەر ئامرازی Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دانرابێت، هەرکات ئامێرێکی وەسڵکراو لە ڕێگەی SIMPLINK هەڵ بکەیت تەلەفزیۆنەکەیش هەڵ دەکات. کاتێک تەلەفزیۆنەکەت دەکوژێنیتەوە، ئامێرەکەیش دەکوژێتەوە.)
  6. ئامێری وەسڵکراو هەڵ بکە. کاتێک تەلەفزیۆنەکە ئۆتۆماتیک وەسڵ دەبێت بە ئامێرەکە، شێوازی پێدان دەگۆڕدرێت.
    ئەگەر ئامێرەکە خۆی وەسڵ نەبوو بە تەلەفزیۆنەکە، لەسەر دوگمەی Input (پێدان) کلیک بکە.
ئەم ئامرازە تەنیا لەگەڵ ئەو ئامێرانە کار دەکات کە لۆگۆی SIMPLINK logoلۆگۆی SIMPLINK لەسەریان هەیە. بزانە لۆگۆی SIMPLINK لەسەر ئامێرە دەرەکیەکە هەیە.
ئەگەر ئامێرەکە خسڵەتە پێویستەکانی نەبێت، لەوانەیە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە کێشەی هەبێت.
بۆ بەکارهێنانی SIMPLINK پێویستت بە کابلی خێرای HDMI® و ئامرازی CEC (Consumer Electronics Control) هەیە. پینی 13ی کابلی خێرای HDMI® بۆ گواستنەوەی دەیتا لە نێوان ئامێرەکان دا بە کار دەهێنرێت.
ئەگەر دەتەوێت دەنگ لە ئامێرێکی دەرەکیەوە کە بە کابلی HDMI وەسڵ کراوە بڵاو ببێتەوە،
SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنە.
ئامرازە پشتیوانیکراوەکانی SIMPLINK
پەخشکردنی خێرا
کاتێ کە ئامیرێکی موڵتیمیدا دەکەیتەوە، دەتوانیت دەسبەجێ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە تماشای ناوەرۆکی نێو ئامێرەکە بکەیت بێ ئەوەی ناچار بیت شتێک کۆنترۆڵ بکەیت.
کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن
توانای ئەوە ددەدات بە بەکارهێنەر کە بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن ئامێرەکانی موڵتیمیدیا کۆنترۆڵ بکات و ناوەرۆکی موڵتیمیدیا تماشا بکات.
مومکینە کارایی نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵ سنووردار ببێت.
ئەمە تەنها بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پشتیوانی دەکەن لە مەجیک ڕیمۆت.
پاوەری سەرەکی کوژاوەتەوە
ئەگەر لە ڕێککردنەکانی SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ دا Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت و تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، ئەو ئامێرانەیش کە لەڕێگەی SIMPLINK گرێ دراون بە تەلەفزیۆنەکەت دەکوژێنەوە. بە هەمان شێوە، ئەگەر یەکێک لەو ئامێرانەی کە لە ڕێگەی SIMPLINK گرێ دراون بە تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، تەلەفزیۆنەکەیشت دەکوژێتەوە.
ئەم ئامرازە تەنها لە هەندێ وڵات هەیە.
پاوەری سەرەکی هەڵکراوە
ئەگەر لە ڕێککردنەکانی SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ دا Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت، هەڵکردنی هەر ئامێرێک کە لە ڕێگەی SIMPLINK گرێ دراوە دەبێتە هۆی ئەوەی تەلەفزیۆنەکەیش هەڵبکرێت.
ئەگەر SIMPLINK (HDMI-CEC)‎ لەسەر حاڵەتی کوژاندنەوە دانرابێت، ناتوانیت Auto Power Sync لەسەر حاڵەتی هەڵکردن دابنیت.