ەکاربردنی ماوسی بە USB تەلدار/ بێتەل
ماوسەکەت بدە لە پۆرتی USB. ماوسەکە بە کار بهێنە بۆ جووڵاندنی نیشاندەر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن و هەڵبژاردنی ئەو مێنووە کە دەتەوێت.
دوگمەی چەپی ماوس
دوگمەی OK لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک
دوگمەی چەرخی ماوس
دوگمەی چەرخ لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک
دوگمەی ڕاست و دوگمە تایبەتەکانی سەر ماوسەکە کار ناکەن.
ە کاتی بەکارهێنانی ماوس یان تەختە کلیلی بێتەل، لەوانەیە ئەزمونەکە بکەویتە ژێر کاریگەری دووری یا رەوشی ئامێرەکە.
بەکاربردنی تەختەکلیلی بە USB تەلدار/ بێتەل
ەختە کلیلەکەت لە پۆرتی USB یەکە بدە،و دەتوانیت بەهۆیەوە تێکست بنووسی.
لە هەندێ لە شاشەکان دا ناتوانیت تێکست بنووسیت.
وا رێنمایی دەکرێت کە لەگەڵ بەرهەمێک بەکاربهێندرێت کە بۆ سازبوون لەگەل بەرهەمەکانی LG تاقیکرابێتەوە.
LOGITECH K360، LOGITECH K400، LOGITECH K750، LG Electronics MKS-1200
دەتوانی بە فشاردانی کلیلی گۆڕینی زمان یان کلیلی Altـی لای ڕاستی تەختەکلیل، زمانی نووسین بگۆڕیت، و هەروەها دەتوانیت بە فشاردانی دوگمەی Ctrl و دوگمەی Space پێکەوە، زمانی نووسین بیگۆڕیت.
ەختەکلیلی بێتەلی USB بەکارهارتوو لەوانەیە بکەویتە ژێر کاریگەری مەودای بەکارهێنان یاخود ژینگەی دەورووبەر.
بۆ نووسینی تێکست لەنێو خانەی تێکست، تەختەکلیلی سەر شاشە کە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدرێت یان تەختەکلیلی USB بە کار بهێنە.