بۆ بەڕۆژکردنی نەرمامراز
بەشی 'بەڕۆژکردنی نەرمامراز' بە کار دەهێنێت بۆ پشکنین و وەرگرتنی نوێترین وەشانی بەرنامەکە.
هەروەها دەتوانی بە شێوەی دەستی بگەڕیت بۆ نوێترین وەشانی بەرنامەکە.
بگەڕە بۆ بەڕۆژکردنەکان
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە بۆ بەڕۆژکردنەکان بگەڕێ
کاتێک کە بۆ نوێترین بەڕۆژکردن/ئاپدەیت دەگەڕیت، تەنیا وەختێک دەتوانیت بەرنامەکە بەڕۆژ بکەیت کە فایلی بەڕۆژکردنی نوسخەی نوێ هەبێت.
تەلەفزیۆن ئۆتۆماتیک نوسخەی نەرمامرازی تۆ دەپشکنێت بەڵام، ئەگەر پێویست بێت، دەتوانیت بە شێوەی دەستی بیپشکنیت.
بەڕۆژکردنی ئۆتۆماتیک بێ ئاگادارکردنەوە
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی دەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە رێگەدان بە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکیەکان
ئەگەر بەشی "رێگەدان بە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکیەکان هەڵبژێریت، هەرکات ئاپدەیتێک هەبێت، بەرنامەکە ئۆتۆماتیک بەڕۆژ دەکرێت بێ ئەوەی لە تۆ پرسیار بکات.
ئەگەر بەشی "ڕێگەدان بە بەڕۆژکردنی ئۆتۆماتیک" هەڵنەبژێریت، هەرکات ئاپدەیتێک هەبێت، بەرنامەکە سەرەتا لە تۆ پرسیار دەکات و ئەگەر تۆ ڕێگە بدەیت دەست دەکات بە بەڕۆژکردن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی وڵات جیاوازن.
دەتوانی نوێترین وەشان لە ڕێگەی سیگناڵی پەخشی دیجیتاڵ یان وەسڵبوون بە ئینتەرنێت وەربگریت.
کاتێ کە لە ڕێگەی سیگناڵی پەخشی دیجیتاڵ نەرمامرازەکە دادەگریت ئەگەر کەناڵ بگۆڕیت پرۆسەی داگرتن دەپچڕێت. ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ ئەو کەناڵە کە لەسەری دەستت کرد بە داگرتن پرۆسەی داگرتن دەست پێ دەکاتەوە.
ئەگەر بەرنامەکە بەڕۆژ نەکرێت، ڕەنگە هەندێ ئامراز بەباشی کار نەکەن.
[بۆ وڵاتانی فینلاند/ سوید/ دانیمارک/ نەرویژ/ئێرلەندا]
ئەگەر وەسڵ نەبیت بە ئینتەرنێت، لەوانەیە پەیامی "رێگەدان بە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکیەکان" نیشان نەدرێت.