زانیاری CI
دەتوانیت زانیاریەکانی ئەو CIە کە ئێستا پەیوەست کراوە ببینیت.
کەناڵەکان زانیاری CI
ئەگەر تۆ مۆدوولی CI یان مۆدوولی CAM بە کار بهێنیت،
- ئەم ئامرازە توانایی ئەوە بە تۆ دەدات کە هەندێ بەرنامەی ڕەمزکراو (واتە بەرنامەی پارەیی) تماشا بکەیت.
- ئەگەر تۆ مۆدوولی CI لاببەیت، ناتوانیت بەرنامە پارەییەکان تماشا بکەیت.
- بەپێی بارودۆخی پەخشکردنی بەرنامە لە وڵاتی تۆ ڕەنگە ئامرازەکانی CI (Common Interface - نێوانبەندی هاوبەش) کار نەکەن.
- کاتێکە مۆدوولەکە دەخەیتە نێو درزی CI، دەتوانیت بچیتە سەر مێنووی مۆدوول.
- بۆ کڕینی مۆدوول و کارتی هۆشمەند، پەیوەندی بکە بە یەکێک لە فرۆشیارەکان.
- کاتێکە دوای تێخستنی مۆدوولی CI تەلەفزیۆنەکە هەڵ دەکەیت، ڕەنگە لە کەناڵ یان بەرنامەی ڕەمزکراو دا هیچ ڤیدیۆ یان دەنگێک پەخش نەبێتەوە.
- کاتێ کە CAM (مۆدوولی دەسپێگەیشتنی بەمەرج) بە کار دەهێنیت، دڵنیا ببە کە ئەو مۆدوولە هەموو مەرجەکانی DVB-CI یان CI plusی هەبێت.
- خراپ بەکارهێنانی مۆدوولی CAM (مۆدوولی دەسپێگەیشتنی بەمەرج) دەتوانێت ببێتە هۆی باشنەبوونی وێنەی پەخشکراو.
- [بەپێی مۆدێل] ئەگەر کاتێک کە CI+ CAM وەسڵ کرا تەلەفزیۆنەکە هیچ جۆرە ڤیدیۆ و دەنگی پەخش نەکردەوە، پەیوەندی بکە بە ئۆپێراتۆری خزمەتی ئانتێنی/ کابلی/ سەتەلایتی.