HbbTV چیە؟
HbbTV (تەلەفزیۆنی بەرینباندی پەخشی هایبرید) ستانداردێکی پەخشی نوێ یە کە ئیمکانی ئەوە فەراهم دەکات خزمەتەکانی جۆری سووپەر-تێلەتێکست کە لەلایەن بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیەوە دابین دەکرێن لەگەڵ ئەو خزمەتە ئینتەرنێتیانە کە لە ڕێگەی بەرینباندەوە لەسەر Smart TVی وەسڵکراو بە ئینتەرنێت بڵاو دەکرێنەوە یەک بخات یان وەسڵیان بکات بە یەکترەوە. بەم شێوە بەکارهێنەران دەتوانن دەستیان بە خزمەتە ئینتەرنێتیە جیاوازەکان بگات وەک تەلەفزیۆنی کەچ-ئاپ، ڤیدیۆی داواکراو (VOD)، ئەپەکانی تایبەتی بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان یان خزمەتە زانیاریە بەپیتەکانی تر بێجگە لە خزمەتە کۆنەکانی تێلەتێکستی دیجیتاڵ، ئەمانە هەموویان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و یەکپارچە لەسەر تەلەفزیۆن بڵاو دەکرێنەوە. خزمەتەکانی HbbTV دەکرێت بە چەند شێوە چالاک بکرێن، باوترین شێوە بریتیە لە فشاردانی Redسوور. ئاساییانە بەکارهێنەران هەر بە کلیلە کۆنەکان خزمەتەکان بە کار دەهێنن (لەوانە دوگمەی OK و Redسوور، Greenسەوز، Yellowزەرد، Blueشین). لە وەشانی ئێستای ئامرازەکانی HbbTV دا هەروەها ئیمکانی پاڵپشتی بۆ «پەخشی سازگار»ی ڤیدیۆ لەسەر ئینتەرنێتی بەرینباند هەیە و ئەمەیش باشترین کوالیتیی وێنە بۆ بینەر گەرەنتی دەکات. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی HbbTV سەردانی ماڵپەڕی www.hbbtv.org بکە.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
بۆ بەکارهێنانی HbbTV
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان کەناڵەکان HbbTV
HbbTV لەسەر حاڵەتی هەڵکراو دادەنێت.
لە کۆمەڵێک ناوەرۆکی جیاواز کە لە ڕێگەی خزمەتەکانی خاوەن قابلیەتی HbbTV بڵاو دەکرێنەوە چێژ وەربگرن.
ئەگەر تەلەفزیۆنەکە وەسڵ نەکرابێت بە ئینتەرنێت مومکینە ئامرازەکانی خزمەتەکە سنووردار یان کەم بن.
کارایی و کوالیتیی خزمەتی HbbTV مومکینە بەپێی کوالیتیی ئینتەرنێتی بەرینباند جیاواز بێت و بگۆڕێت.
گەرەنتیی ئەوە ناکرێت کە خزمەتەکانی HbbTV بۆ هەموو بەرنامەکان دابین بکرێت - تەنها ئەو خزمەتانە دابین دەکرێن کە پەخشکەری تۆ هەڵیبژاردوون و پشتیوانییان لێ دەکات.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.
کاتێک کە DVR یان Live Playback کار دەکات، HbbTV ناچالاک دەبێت.
لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتی HbbTV دا، ئەگەر نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک لەسەر شاشە چالاک ببێت، مومکینە کلیلەکانی پێداگەڕان و دوگمەی چەرخ (OK) ناچالاک ببن. لەم حاڵەتە دا، بۆ ناچالاک کردنی نیشاندەر کلیلەکانی چەپ، ڕاست، سەرەوە و خوارەوە فشار بدە. (ئەمە تەنها بۆ ئەو مۆدێلانە دەبێت کە پشتیوانی دەکەن لە مەجیک ڕیمۆت.)