بەکاربردنی جیاکاری پەخشی راستەوخۆ
لەرێگەی ئەم جیاکاریەوە دەتوانن ئەو بەرنامانەی کە لەئێستاداسەیری دەکەیت لەسەر بیرگە پاشەکەوتی بکەیت (save) تا دواتر ئەو بەشانەی لەدەستت داوە دووبارە ببینی. لەرێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانیت بۆماوەیەک لەسەیرکردنی بەرنامەکەت داببڕێی و هەر کەهاتیەوە لەو شوێنە سەیری کەیت کە جێتهێشتووە.
- HDDی دەرەکی بدە لە پۆرتی USB.
- Live Playback لەسەر هەڵکردن دابنە.
- لە میانەی سەیرکردنی پەخشی زیندوودا، بە نیشاندەر ، بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە هەروەها دەتوانیت دوگمەی
/
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکەت فشار بدەیت.
لەسەرمیلەی پێشوەچوون شوێنی خوازراو هەڵبژێرە.

ئەگەر دوو یان چەند USB HDD دراون لە تەلەفزیۆنەکە، یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئامرازی Live Playback بە کاری بهێنێت.
ناتوانیت درایڤی فلاشی USB بە کار بهێنیت. هارد دیسکێکی USB کە 80 گیگابایت یان زیاتر جێگەی هەبێت بدە لە تەلەفزیۆنەکە.
لەو کاتەی ئامێری پاشەکەوتکردنی USB HDD، لەوانەیە Live Playback باش کار نەکات. بۆ بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback پێویستت بە USB HDDـەک کە لە 1 گێگا بایت جێگەی زیاتربێت.
[بەگوێرەی مۆدێل]
دەکرێ لە حاڵەتی پەخشی ئانالۆگ یان دیجیتاڵ و لە حاڵەتی Input دا بە کاری بهێنیت. بەڵام، ناتوانیت لە کاتی گوێگرتن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا ئەم بژاردەیە بە کار بهێنیت.
دەکرێ لە حاڵەتی پەخشی ئانالۆگ یان دیجیتاڵ و لە حاڵەتی Input دا بە کاری بهێنیت. بەڵام، ناتوانیت لە کاتی گوێگرتن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا ئەم بژاردەیە بە کار بهێنیت.
لەو بەرنامانە دا کە دراون لە پۆرتی کۆمپۆنێنت و HDMI، ئامرازی Live Playback کار ناکات.
بە بەکارهێنانی ئامرازی Live Playback، دەتوانیت هەتا دوو کاتژمێر بەرنامە پەخش بکەیتەوە، ئەمەیش بەسراوە بەوەی کە USB HDD چەندە جێگەی مابێت. ئەم ماوە ڕەنگە بەپێی ناوچەی ئێوە جیاواز بێت.
ئەو فیلمانە کە بە شێوازی Live Playback هەڵدەگیررێن، ئەگەر تۆماریان نەکەیت و تەلەفزیۆنەکە بکوژێنیتەوە، دەسڕدرێنەوە.
لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر ئامرازی Live Playback بۆ کەناڵێکی ئانالۆگ بە کار بهێنرێت، لەو حاڵەتە دا ناتوانیت بەشی بافێرینگی ئەو بەرنامانە کە بە شێوازی ULTRA HD پەخش دەکرێنەوە هەڵبژێریت. (ئەگەر هەوڵ بدەیت بەشی بافێرینگ هەڵبژێریت کەناڵەکە دەگۆڕدرێت و دەچێتە سەر ئەو بەرنامە کە ئێستا پەخش دەکرێت.)