گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن
بە گەورەکردنەوەی پیشاندەری تەلەفزیۆن، دەتوانیت وێنەکان بە ئەندازەیەکی گەورەتر لە ئەندازەی ڕاستەقینەیان ببینیت.
لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراوی تەلەفزیۆنی دا دوگمەی ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.
لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراوی تەلەفزیۆنی دا دوگمەی ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.

- شاشەی ئەسڵی بەرلە گەورەکردنەوە لە شاشەی لاوەکی دا نیشان دەدرێت. بۆ شاردنەوەی شاشەی لاوەکی، دوگمەی
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.
ئەگەر لەو ماوەی کە شاشەی لاوەکی شاراوەتەوە دوگمەی
فشار بدەیت، شاشەی ئەسڵی دێتەوە ڕوو. - ئەمە بەشی گەورەکراو نیشان دەدات کە لە شاشەی سەرەکی دا نیشان دراوە.
- دەتوانیت بە کەڵکوەرگرتن لە شریتی گەورەکردنەوە بەشێک لە شاشە گەورە و بچووک بکەیتەوە.
ئەگەر دەتهەوێت بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی ئاسایی ڕادەی گەورەکردنەوە بگۆڕیت، دوگمەی ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە.
پاشان، شریتی پلەبەندی هەڵدەبژێردرێت، و تۆ دەتوانیت بە دوگمەی
/
ڕادەی گەورەکردنەوە بگۆڕیت.
بۆ کۆتاییهێنان بە پلەبەندی دوگمەی فشار بدە. - دەتوانیت بە دوگمەی
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ شاشەی ئێستات بەوستێنیت یان بخەیتەوە کار.
ئەگەر لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی پەخشکراو دا بیوەستێنیت و دووبارە بیخەیتەوە کار، ئەو دیمەنەی کە ئێستا پەخش دەکرێت دەبینیت. - دەتوانیت بە دوگمەی
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ لە شاشەی ئێستات وێنە بگریت.
دەتوانیت بیچتە نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ و ئەو وێنانەی کە لە شاشە گرتووتە ببینیت.
بۆ چوونەدەرەوە لەم ئامرازە و گەڕانەوە بۆ شاشەی سەرەکی دوگمەی یان فشار بدە.
ئەگەر لە شاشەیەکی گەورەکراو دا کەناڵ بگۆڕیت یان ئەپێکی تر بکەیتەوە، ئامرازەکە دادەخرێت.
ئەم ئامرازە تەنها بۆ پەخشی دیجیتاڵ، ڤیدیۆی نێو ئەپی فۆتۆ و ڤیدیۆ، و پێدراوی ڤیدیۆی HDMI هەیە.
گۆڕینی جێی شاشەی گەورەکراو
شێوازی 1. لە شاشەی سەرەکی دا، نیشاندەری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک ببە ئەو شوێنەی کە دەتهەوێت و دوگمەی فشار بدە.
ئەو جێیە کە هەڵیدەبژێریت دەچێتە ناوەڕاستی شاشە.
شێوازی 2. بە نیشاندەری سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک، بەشی گەورەکراوی نێو شاشەی لاوەکی بگوازەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەتهەوێت.
شێوازی 3. لە شاشەی لاوەکی دا، بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک ئەو بەشە هەڵبژێرە کە دەتهەوێت گەورەی بکەیتەوە.

هەروەها دەتوانیت بە دوگمەکانی
/
/
/
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ شاشەکە بجووڵێنیت.
/
/
/
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ شاشەکە بجووڵێنیت.