بەکارهێنانی مووزیک مەچ
ئەمە ئامرازێکە کە هەموو کاتێک دەتوانیت بۆ تۆمارکردنی مووزیک لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بە کاری بهێنیت.
- لە کاتی تماشاکردنی پەخشی زیندوو دا، دوگمەی فشار بدە.
- لە گۆشەی چەپی شاشەکە دا دوگمەی
فشار بدە. - دوگمەی دەستپێکردنی تۆمارکردنی موزیک فشار بدە.

کاتێک کە USB HDD دراوە لە تەلەفزیۆنەکە، ئامێرێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی بۆ تۆمارکردنی مووزیک بە کار بهێنرێت.
ئەگەر ئامێرێ USB HDD جێگەی تەواوی نەمابێت، لەوانەیە 'مووزیک مەچ' باش کار نەکات. بۆ بەکارهێنانی ئامرازی 'مووزیک مەچ' پێویستت بە USB HDDـەک هەیە کە لانیکەم 100 مێگابایت جێگەی هەبێت.
دەکرێت لەنێو ئەپی مووزیک دا فایلە خزنکراوەکان ببینیت، و دەتوانیت لەسەر کۆمپیۆتەرەکەت یان ئامێرە هەڵگەرتەنیەکەت دا بیانکەیتەوە.
فایلە تۆمارکراوەکان بە فۆرماتی .aac یان .mp3 خزن دەکرێن. (فۆرماتی خزنکردن بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازە.)
ئەگەر لە ماوەی تۆمارکردن دا ئەپ یان پێدراو بگۆڕیت، تۆمارکردن خۆی بۆ خۆی کۆتایی پێ دێت و فایلی تۆمارکراو خزن دەکرێت.
دەکرێ لە پەخشی ئانالۆگ دا بە کار بهێنرێت.
بە ئامرازی 'مووزیک مەچ'، دەتوانی تا دوو کاتژمێر مووزیکێک پەخش بکەیتەوە.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.