بەکارهێنانی ئامرازەکانی تۆمارکردن
لەتواناتدایە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی یاخود رادیۆیی لەرێگەی سوود وەرگرتن لە رێگەی بەکارهێنانی جیاکاری LG webOS TV.
بەکارهێنانی ئامرازی 'تۆماکردنی خێرا'
  1. USB HDD یا فلاش لێخوڕەکی USB بە تێچوونی USB ببەستە.
    رێنمایی ئەوە دەکریت کە لەسەر USB HDD تۆماری بکەیت.
  2. لە کاتی تماشاکردنی پەخشی زیندوو دا، دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
  3. لە گۆشەی چەپی شاشەکە دا دوگمەی Start Recordingدەست بکە بە تۆمارکردن فشار بدە.
  4. ئەگەر دەتەوێت تۆمارکردن بوەستێنیت، دوگمەی Stop Recordingتۆمارکردن ڕابگرە فشار بدە.

Recording screenشاشەی تۆمارکردن

    [ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.]
    لە ماوەی تۆمارکردن دا، دەتوانیت سەیری کەناڵەکانی تر بکەیت یان ئامرازەکانی تر بە کار بهێنیت. بەڵام، لە کاتی تۆمارکردنی کەناڵی ئانالۆگ دا ناتوانیت سەیری کەناڵە ئانالۆگەکان بکەیت.
    دەکرێت بەرلەوەی دەست بکەیت بە تۆمارکردن ماوەکەی دیاری بکەیت.
    ئەگەر چەند ئامێری خزنکردنی USB درابێتن لە تەلەفزیۆنەکە، ئۆتۆماتیک ئەو ئامێرە هەڵدەبژێرێت کە دوایین جار بەرنامەی تۆمارکراو لەسەر خزن کراوە.
    [ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.]
    لەکاتی نەبوونی بیرگەی دەرەکیUSB وابەستە، تەلەڤزیۆنەکە لە بیرگەی خۆی بابەت پاشەکەوت دەکات، و بەمەبەست پاشەکەوتکردنی بەرنامەی زیاتر پێویستت بە بیرگەی دەرەکی USB دەبێت.
    لە کاتی تۆمارکردن دا، بۆ بینینی زانیاریەکانی تۆمارکردن دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە.
    لەوانەیە شێوازی کارکردنی دوگمەی چەرخ (OK) لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بێت.
    لەماوەی تۆمارکردنی بەرنامەی جیاوازدا ، تەنها دەتوانی بەرنامەی ئازاد سەیر بکەیت.
    لە ماوەی تۆمارکردن دا ڕەنگە هەندێ لە ئامرازەکان ناچالاک ببن.
    بژاردەکان ڕەنگە بەپێی مۆدێل جیاواز بن.
    ئەو بەرنامانە کە وەسڵ کراون بە کۆمپۆنێنت و HDMI، لە کاتی تۆمارکردن لە ڕێگەی پێدان (Input)ـەوە ناکرێت تۆمار بکرێن.
    دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر USB HDD دا لانیکەم 1 گیگابایت بێت.
    دەبێت ئەندازەی پارتیشن لەسەر فلاش درایڤی USB لانیکەم 4 گیگابایت بێت.
    کاتێک کە فلاش درایڤی USB بۆ جاری یەکەم بۆ تۆمارکردن بە کار دەهێنرێت، تەلەفزیۆنەکە تێستی کارایی ئەنجام دەدات. تەنها کاتێک دەتوانیت تۆمار بکەیت کە تێستەکە تەواو ببێت.
    ڕەنگە Bluetooth و پۆرتی USB لە کاتی تۆمارکردن بە ئامێری USB باش کار نەکەن.
    لەکاتی هەبوونی هەر کەموکۆڕیەک لە USB ، ئەوا بەرنامەی تا یم ماشین بەشیوەی ئاسایی کارناکات.
    لەکاتی بەکارهێنانی هابی USB یاخود کێبلی درێژکراوە ، لەوانەیە ئامێری USB بەباشی کار نەکات.
    چونکە دەکرێت ئامێری خزنکردن بۆ مەبەستگەلی دیکە جیا لە "تایم ماشین" بە کار بهێنرێت، ئەگەر ئامێرەکە جێگەی پێویستی نەبێت لەوانەیە پرۆسەی تۆمارکردن ڕابگیردرێت. چاک وایە ئامێرێکی خزنکردن بە کار بهێنیت کە جێگەی پێویستی هەبێت.
    بەهۆی بەکاربردنی تەکنەلۆژیای پاراستنی ناوەڕۆک ناتوانیت فیلمی تۆمارکراو لەسەر کۆمپیۆتر یان مۆدێلەکانی دیکەی تەلەفزیۆن پەخش بکەیتەوە. هەروەها ئەگەر سێرکتی ڤیدیۆی تەلەفزیۆنەکە بگۆڕیت ناتوانیت فیلمەکە پەخش بکەیتەوە.
    ماوای تۆمارکردن بەندە بە قەبارەی بیرگە USB.
    لە ماوەی تۆمارکردن دا ئامێری USB دەرمەهێنە.
    ئەگەر لە کاتی تۆمارکردن دا بەزۆر تەلەفزیۆنەکەت بکوژێنیتەوە، لەوانەیە بەرنامەکە خزن نەبێت. ژیرانەترین کار ئەوەیە کە بەرلە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن، تۆمارکردن بوەستێنی و بزانی ئایا بەرنامەکە تۆمار بووە یان نە.
    لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر لە حاڵی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی پەخشی ئانالۆگ دا، ناوەرۆکی ULTRA HD پەخش بکرێتەوە، بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆمارکاری دەوەستێت و تۆمارەکە پاشەکەوت دەکریت.
    لە هەندێ مۆدێلی ULTRA HD دا، ئەگەر لەکاتیکدا کە بەرنامەیەک بە شێوازی ULTRA HD پەخش دەکرێت، بەرنامەیەکی ئانالۆگ تۆمار بکەیت، کەناڵەکە ئۆتۆماتیک دەگۆڕدرێت و دەچێتە سەر کەناڵە ئانالۆگەکە.
    گرتەی تۆمارکراوی کەمتر لە 10 چرکە ؛ پاسەکەوت ناکرێن.
    دەتوانیت لەسەرووی 600 پارچە لەیەک دانە لێخوڕ (درایڤ) پاشەکەوت بکەیت.