بەڕێوەبردنی بەرنامە تۆمارکراوەکان
لەڕێگەی ئەپی تۆمارکردنەکان دەتوانیت ئەو تۆمارانەی کە لەسەر ئامێرەکانی خزنکردن دانراون ببینیت و پەخشیان بکەیتەوە.
- لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە. - ئەپی تۆمارکردنەکان بکەوە.

: ئەو ئامێری خزنکردنە کە دەتەوێت بە کاری بهێنیت، جۆری تۆمارەکان و شێوازی ڕیزکردن هەڵبژێرە.
: ناوەرۆکی مەبەستت هەڵبژێرە و بیسڕەوە.
: زانیاریی ورد لەبارەی ناوەرۆکەکە نیشان بدە.
دەتوانیت لەنێو لاپەنجەرەی زانیاریی ورد دا عینوانی ناوەرۆکەکە بگۆڕیت.
: ئامرازی گەڕان بکەوە.
پەخشکردنەوەی بەرنامە تۆمارکراوەکان
لە شاشەی پەخشکردنەوە دا دەتوانیت ئامرازە بنەڕەتیەکان، وەک پەخشکردنەوە و ڕاگرتن، ببینیت و بەکاریان بهێنیت.
لە لیستی تۆمارەکان دا تۆماری مەبەستت هەڵبژێرە.
لە کاتی پەخشکردنەوەی تۆماری مەبەستت دا دەتوانیت بە دوگمەی پەخشکردنەوەی کۆنترۆڵ بکەیت.
لە کاتی پەخشکردنەوەی تۆماری مەبەستت دا دەتوانیت بە دوگمەی پەخشکردنەوەی کۆنترۆڵ بکەیت.

- دەتوانیت ئامرازە بنەڕەتیەکانی پەیوەست بە پەخشکردنەوە بە کار بهێنیت.
- ئەمە تۆ دەباتە سەر شاشەیەک کە لەوێ دەتوانیت ئامرازەکانی تر ڕێک بخەیت.
ڕێککردنی ئامرازەکانی تر
دەتوانیت بژاردەکانی دووبارەکردنەوەی A تا B، ژێرنووس، و بژاردەکانی تر ڕێک بکەیت.
- لە ماوەی پەخشکردنەوەی تۆماری دڵخوازت دا دوگمەی OK فشار بدە.
- لە شاشەکە دا بژاردەی
هەڵبژێرە.

-
: بەشێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی سەیری بکەیت یان دەستکاری و پاشەکەوتی بکەیت. -
: زمانێکی دەنگ کە دەکرێت پەخش بکرێتەوە هەڵبژێرە. -
: ژێرنووس چالاک یان ناچالاک بکە.
: دەتوانیت «درێژەدان بە تماشاکردن» ڕێک بکەیت بۆ ئەوەی لەو شوێنەوە کە دوایین جار بینیوتە درێژە بدەیت بە سەیرکردنی ڤیدیۆکە.
کاتێک بە دەستپێکردنی خێرا+ تەلەفزیۆنەکە هەڵدەکەیت، ڕەنگە «درێژەدان بە تماشاکردن» ئازا کار نەکات.
: دەتوانیت پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت.
ئەگەر شێوازی پەخشکردنەوەی بەردەوام چالاک بکەیت، دوای ئەوەی کە پەخشی ڤیدیۆیەک تەواو دەبێت ڤیدیۆی دوای ئەو ئۆتۆماتیک پەخش دەکرێتەوە.
: دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی ئامرازە بنەڕەتیەکان.
بژاردەکان ڕنگە لە هەر وڵاتێک دا جیاواز بن.