بەکارهێنانی خشتەکراو
ئەم ئامرازە بۆ دیاریکردنی ڕۆژ و کاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی دیارکراو بە کار دەهێنرێت.
- لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە. - دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی خشتەکراو بەرنامەڕێژی بکەیت بۆ تۆمارکردن.

: دتوانیت لیستەکە ڕیز بکەیت.
: دەتوانی 'شێوازی سڕینەوە' دیاری بکەیت.
: دەتوانی 'بەرنامەی تۆمارکردنی نوێ' دابنیت.
: دەتوانی 'وەربیرهێنەری نوێ' دابنیت.
: ئامرازی رێبەری تەلەفزیۆن بکەوە.
بەپێی بەرنامە بەرنامەڕێژی بکە
دەتوانی ئەو بەرنامە هەڵبژێریت کە دەتەوێت کات دیاری بکەیت بۆ سەیرکردن یان تۆمارکردنی.
- لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە. - دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی رێبەری تەلەفزیۆن بەرنامەڕێژی بکەیت بۆ تۆمارکردن.
- ئەو بەرنامە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.
ئەگەر دەتەوێ پەخشی زیندوو تۆمار بکەیت، لەسەر دوگمەی تۆمار کلیک بکە.
ئەگەر بەرنامەیەک لە داهاتوو دا پەخش دەبێتەوە و دەتەوێ تۆماری بکەیت، لەسەر دوگمەی تۆمارکردنی خشتەکراو کلیک بکە.
دیاریکردنی ڕۆژ و کاتی تۆمارکردن گەرەنتیی ئەوە ناکات کە بەرنامەکە ڕێک لە کاتی دیاریکراو دا تۆمار بکرێت چونکە بەرنامەکە لەسەر بنەمای زانیاریی کۆمپانیای پەخشکەر تۆمار دەکرێت.
بۆ پەخشی دیجیتاڵە.
بەرنامەڕێژی کردنی دەستی
دەتوانیت ڕۆژ و کات و بەرنامە دیاری بکەیت بۆ تماشاکردن یان تۆمارکردن.
- لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە. - دەتوانی بە هەڵبژاردنی ئەپی خشتەکراو بەرنامەڕێژی بکەیت بۆ تۆمارکردن.
- ڕۆژ و کات و بەرنامە دیاری بکە بۆ تۆمارکردن
ئەپی خشتەکراو هەڵبژێرە بۆ ئەوەی زانیاریەکانی بەرنامەکە ببینیت و ڕۆژ و کات دیاری بکەیت بۆ تۆمارکردنی.
ماوەی ئەو بەرنامە کە دەسنیشانی دەکەیت بۆ تۆمارکردن دەبێ لانیکەم 1 خولەک بێت.