پێکەوە گرێدانی دوو دانە تەلەفزیۆن
بۆ ئەوەی شاشەی دوو تەلەفزیۆن وەک یەک شاشە بە کار بهێنیت، لە ڕووی ئەو ڕێنماییانەی کە لە ویزاردی ئامادەکردنی Twin دا دراون، هەردووکیان گرێبدە بە یەکەوە.
ڕێککردنی ویزاردی ئامادەکردنی Twin
  1. بچۆ HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی ویزاردی ئامادەکردنی Twin.
  2. لە ڕووی ئەو ڕێنماییانەی کە لە ویزاردی ئامادەکردنی Twin دا دراون دوو تەلەفزیۆنەکە گرێبدە بە یەکترەوە و ڕێکیان بکە.

Twin Setup wizardويزاردی ئامادەکردنی Twin

بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، پێویستت بە دوو تەلەفزیۆنی LG لە یەک مۆدێل هەیە لەگەڵ یەک دانه Twins Box (کە بەجیا دەفرۆشرێت) هەیە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، چاک وایە کە دوو تەلەفزیۆنەکە لەسەر یەک تۆڕ دابمەزرێنیت.
بەکارهێنانی دوو شاشە وەک یەک شاشە
ئەگەر لە ویزاردی ئامادەکردنی Twin دا دۆخی Twin هەڵبژێریت، دەتوانیت شاشەی دوو تەلەفزیۆن وەک یەک شاشە بە کار بهێنیت.

Twin modeدۆخی Twin

ڕێژەی وێنەی 32:9 تەنها بۆ ئەم پێدراوەی خوارەوە دەکرێت بە کار بهێنرێت:
زانیاریی پاشەکەوتکراو لەنێو ئەو تەلەفزیۆنەی کە لە کاتی ڕێکخستنی دۆخی Twin دا، ویزاردی ئامادەکردنی Twinـت لەسەری کردووەتەوە، کۆپی دەکرێتە نێو تەلەفزیۆنەکەی تر.
(زانیاریی تایبەت بە حیسابەکانی تۆ و ئەو شەرت و مەرجانەی کە قەبووڵت کردوون کۆپی ناکرێت.)
بۆ لێک جیاکردنەوەی دوو تەلەفزیۆنەکە و ڕیسێتکردنی هەموو ڕێککردنەکان، دوگمەی HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان گشتی ریسێتکردنی رێکبەندەکانی Twin فشار بدە.
دوای ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە لەسەر دۆخی Twin دادەنیت، دەبێت مەجیک ڕیمۆتی تەلەفزیۆنەکە بە کار بهێنیت.
ئەو تۆمارکردنانە کە دوای ڕێککردنیدۆخی Twin ئەنجام دەدرێن تەنها لەسەر ئەو تەلەفزیۆنەی کە پەیوەست کراوە بە ئامێری خزنکردنەوە دەکرێت پەخش بکرێنەوە.
لە دۆخی Twin دا ڕەنگە نەتوانیت هەندێ لە ئامرازەکان بە کار بهێنیت.
دۆخی Twin بکوژێنەوە و دووبارە هەوڵ بدە.
ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.