گرێدانی 3G/4G چیە؟
ئەم ئامرازە بە تەلەفزیۆنی هۆشمەند ڕێگە دەدات کە بە کەڵکوەرگرتن لە تۆڕی 3G/4G وەسڵ ببێت بە تۆڕێکەوە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، پێویستت بە USB دۆنگڵی 3G/4G هەیە. ئەگەر دەتەوێت USB دۆنگڵی 3G/4G بکڕیت، تکایە پەیوەندی بکە بە دابینکەرێکی خزمەتی 3G/4G لە ناوچەکەت.
USB دۆنگڵی 3G/4G تەنیا لەگەڵ هەندێ دۆنگڵی دیاریکراو دەسازێت. بۆ ڕێگردن لە هەرجۆرە کێشەیەک، چاک وایە لەسەر تەلەفزیۆنەکەت جۆر و کارایی دۆنگڵ چێک بکەیت.
| هیندستان |
| Airtel E1731، Airtel E3272، Idea E1732، Open E303C، Open E8231، Open E8221 |
| ئەندۆنیسیا |
| STC E3276، Sierra Wireless AirCard 320U |
| میسر |
| Vodafone E303، Vodafone K3770، Vodafone K3765، Mobinil E173، Etisalat MF190 |
| عێراق |
| Zain E3131، Asiacell E352 |
ڕەنگە بەپێی سیگناڵی 3G/4G خێرایی گەڕان لە ئینتەرنێت جیاواز بێت.
ئەم فرمانه تەنیا لە هەندێ مۆدێل یان لە هەندێ وڵات دا هەیە.
وەسڵبوون بە تۆڕێک بە کەڵکوەرگرتن لە USB دۆنگڵی 3G/4G
- ئەگەر USB دۆنگڵی 3G/4G بدەیت لە تەلەفزیۆنێکی هۆشمەند، تەلەفزیۆنەکە خۆی بۆ خۆی وەسڵ دەبێت بە تۆڕێکەوە.
- ئەگەر دوای وەسڵبوون خێرایی تۆڕەکە لە خوارەوە بوو و ناجێگیر بوو، بچۆ بەشی
تۆڕ گرێدانی 3G/4G دۆخی تۆڕی 3G/4G و بەشی دووبارە گرێدان هەڵبژێرە. - ئەگەر هەر وەسڵ نەبوو و کێشەی هەبوو، پەیوەندی بکە بە دابینکەری خزمەتی 3G/4G.
ئەگەر دەتەوێت بە شێوەی دەستی خاڵی دەسپێگەیشتن دیاری بکەیت، بچۆ بەشی
تۆڕ گرێدانی 3G/4G رێکبەندی خاڵی دەستگەیشتن، ئەو خاڵی دەسپێگەیشتنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕێکی بکەیت، و پاشان بەشی بژارکردن هەڵبژێرە بۆ ئەوەی APN، ژمارەی لێدراو، ناوی بەکارهێنەر، و نهێنوشە ی پێ بدەیت. (دەتوانیت زانیاریی وردتر لە دابینکەری 3G/4Gی خۆت وەربگریت.)
تۆڕ گرێدانی 3G/4G رێکبەندی خاڵی دەستگەیشتن، ئەو خاڵی دەسپێگەیشتنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕێکی بکەیت، و پاشان بەشی بژارکردن هەڵبژێرە بۆ ئەوەی APN، ژمارەی لێدراو، ناوی بەکارهێنەر، و نهێنوشە ی پێ بدەیت. (دەتوانیت زانیاریی وردتر لە دابینکەری 3G/4Gی خۆت وەربگریت.)