دیاریکردنی بژاردەکانی کۆنترۆڵی پێشکەوتوو
HOMEماڵەوە Setting iconئایکۆنی ڕێککردن All Settings iconئایکۆنی هەموو ڕێککردنەکان وێنە رێکبەندەکانی دۆخی وێنە کۆنترۆڵی پێشکەوتوو / کۆنترۆڵی پسپۆر
کۆنتراستی دینامیکی
جیاوازی نێوان لای ڕوون و لای تاریکی شاشە چاک دەکات بۆ ئەوەی بەپێی ڕووناکیی وێنە بە باشترین شێوە نیشانی بدات.
رەنگی داینەمیکی
ڕەنگەکانی وێنە ڕێک دەکات بۆ ئەوەی سروشتی‌تر دیار بن.
بزوێنەری درێژکراوەی رەنگ
یناکەیتەبیات ڵەگەل یواوەتەب یەوەئ ۆب اکەد كێڕ ەنێو یناکەگنەڕ.ێجنوگب رەنیب ییانیب.
رەنگی پەسەندکراو
ڕەنگی پێست، سەوزە و ئاسمان بە دڵی تۆ دەگۆڕێت.
روونێتی سۆپەر
ئاستی وردبینی دەگۆڕێت بۆ ئەوەی وێنە تار و لێڵەکان ڕوونتر نیشان بدرێن.
گاما
ڕووناکیی مامناوەندی وێنەکە دەگۆڕێت.
زنجیرەی رەنگ
ڕادەی ئەو ڕەنگانە کە نیشان دەدرێن دیاری دەکات.
باشکەری لێوار
لێوارەکانی فیلم بە شێوەیەکی ڕوونتر و ئاشکرا بەڵام سروشتی نیشان دەدات.
فلتەری رەنگ
شەبەنگێکی تایبەتی ڕەنگ لە نێو ڕەنگەکانی RGB فیلتێر دەکات بۆ ئەوەی تێرایی ڕەنگ و بنڕەنگ بەوردی ڕێک بکات.
هاوسەنگی سپی
ڕەنگەکانی شاشە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی هەستێکی گەرم یان فێنکی هەبێت.
سیستمی بەڕێوەبردنی رەنگ
ئەم ئامرازە لەلایەن پسپۆڕانەوە بە کار دەهێنرێت بۆ ڕێککردنی ڕەنگەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی قاڵبێکی تێستی شەش ڕەنگی (سوور / سەوز / شین / پیرۆزەیی / ئەرخەوانی / زەرد) بێ ئەوەی لەسەر شوێنە ڕەنگیەکانی تر کاریگەری هەبێت. ئەگەر وێنە ئاسایی بێت، لەوانەیە ڕێککردنەکان نەبێتە هۆی گۆڕانێکی بەرچاو لە ڕەنگی وێنەکە دا.
بەپێی سیگناڵی وەرگیراو یان شێوازی وێنەی هەڵبژێردراو، ڕەنگە ئەو بژاردەیانە کە هەن جیاواز بن.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن جیاوازن.