ڕێککردنی ئەندازەی شاشە
وێنە رێژەی پانی بۆ بەرزی | 16:9 |
| ڕێژەی وێنەی 16:9 نیشان دەدات. |
| رەسەن |
| بەپێی سیگناڵی ڤیدیۆی پێدراو ڕێژەی وێنە دەگۆڕێت بۆ 4:3 یان 16:9. |
| 4:3 |
| ڕێژەی وێنەی 4:3 نیشان دەدات. |
| زوومی ستوونی |
| دەتوانیت ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت. |
| زوومی هەموو ئاراستەکان |
| دەتوانیت ئەندازەی ئاسوویی/ئەستوونی/گۆشەبەگۆشەی شاشەکە بگۆڕیت و بە کەڵکوەرگرتن لە دەستکاریکردنی رێژەی زووم و دەستکاریکردنی پێگەی شاسە ئەندازەی ئاسۆیی/ئەستوونیی شاشەکە ڕێک بکەیت. |
ئەگەر لە هەر ئەندازەیەکی شاشە دا تەنها سکانکردن چالاک بکەیت، دەتوانیت شاشەکەت بە ئەندازەی هەڵبژێرراو و بە هەمان وێنەی ئەسڵیەوە ببینیت بێ ئەوەی بەشێکی لێ قرتابێت.
ئەو شتانە کە دەتوانی بیگۆڕی بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆن یان وڵات جیاوازن.
تماشاکردنی ناوەرۆکی سەر ئامێرێکی دەرەکی یان، نیشاندانی تێکستی جێگیر وەکوو ناوی بەرنامە بۆ ماوەیەکی درێژ یان بەکارهێنانی ڕێژەی وێنەی 4:3 دەتوانێت ببێتە هۆی پێدالکانی وێنە.
بەپێی سیگناڵی پێدراو، ڕەنگە ئەو ئەندازەی شاشە کە هەیە جیاواز بێت.